کازمی پێشوازی لە داواکەی سیستانی دەکات

0

نوچەنێت

مستەفا کازمى، پێشوازى لە بەیاننامەکەى عەلى سیستانى گەورە مەرجەعى شیعەکان دەکات و دەڵێت: حکومەت بەردەوام دەبێت لەو هەنگاوانەى دەستیپێکردووە بۆ بەرەنگاربوونەوەى گەندەڵى.

رۆژی رابردوو ١٣-٩-٢٠٢٠، عەلى سیستانى مەرجەعی باڵای شیعەکان و جنین هانس پلاسخارت نوێنەری نەتەوە یەکگرتوەکان لە عێراق، کۆبوونەوە. هەردوولا  جەختییان لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە کاتی خۆیدا کردەوە.

جنین هانس پلاسخارت، نوێنەری نەتەوەیەکگرتوەکان دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ ئایەتوڵڵا عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ئەگەر ھەڵبژاردنەکان دوابخرێن یان ئامادەکاری تەواو بۆ ھەڵبژاردنەکان نەکرێت و وەڵامی داخوازییەکانی خەڵکی نەدەنەوە، عێراق رووبەڕووی ھەڕەشەیەکی گەورە دەبێتەوە.

هاوکات ئایەتوڵڵا عەلی سیستانی، داوای لە حکومەت کرد کە کار بکات بۆ گەراندنەوەی رێز بۆ دەوڵەت و ھەموو چەکە نایاساییەکان بخاتەوە ژێر دەستی خۆی، ئەدا و کاری ھێزە ئەمنیەکان باشتر بکات. کار بکات بۆ کۆنترۆڵکردنی سنورەکان. هەروەها دۆسییه‌كانی گەندەڵی بکاتەوە، بەمەش ناو و دۆسیەی ئەو کەسانەی کە تاوانی گەورەیان ئەنجامداوە و خەڵکیان تیرۆر کردووە.

لەوەڵامدا مستەفا کازمی رایەگەیاند: حکومەت بەردەوام دەبێت لەو هەنگاوانەى دەستیپێکردووە بۆ پارێزگارى لە شکۆى وڵات و بەرەنگاربوونەوەى گەندەڵى.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com