ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر

0

نوچەنێت

بەهۆی شکانی بۆریی ئاوی ئیفراس ٣، بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هاوڵاتیانی هەولێر کە تاکو ٤٨ کاتژمێری دیکە دەست بە ئاوەوە بگرن.

کاتژمێر پێنجی ئێوارەی دوێنێ، ١٣-٩-٢٠٢٠، بەهۆی کارکردن لە پرۆژەی شەقامی هەولێر – گۆپاڵ، بۆریی ئاوی ئیفراس ٣ شکاوە.

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر رایگەیاند: بەهۆی شکانی بۆریی ئاوی ئیفراس ٣، هاونیشتمانییان ئاگاداردەکەینەوە (ئەوانەی لەنێوان شەقامی٦٠ مەتری و ١٢٠ مەترین) دەست بە ئاوەوە بگرن و ئاو بە فیڕۆ نەدەن.  

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر، ئەوەشی راگەیاندووە، کە ئێستا تیمەکان سەرقاڵی چاککردنەوەی بۆرییەکەن، بەڵام پێویستی بە ٤٨ کاتژمێرە. بەم هۆیەوە گەڕەکەکانی شۆڕش، لە شەقامی ٦٠مەترییەوە تاوەکو رێگەی کەرکوک و شەقامی ١٢٠ مەتریی هەولێر دەگرێتەوە. 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com