وەزارەتی پلان دانان: هیچ پلانێكمان بۆ دامەزراندن نییە

0

شلێر سەعید  

  بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی پلان دانان رایدەگەیەنێت، هیچ پلانێكمان نییە بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ یان هەر چینیكی دیكە.

مامۆستایانی وانەبێژ داوای دامەزراندن دەكەن، حكومەتی هەرێمیش هیچ پلانێكی نییە بۆ دامەزراندنی ئەو مامۆستایانە بەهۆی قەیرانی داراییەوە، هەرچەندە عێراق بڕیاری داوە لە بودجەی گشتی 2021 دامەزراندن بكاتەوە بەڵام تا ئێستا لە كوردستان دیارنیە گەر هەرێم پشكی خۆی وەرگرت لە بودجەی 2021 دامەزارندن دەكاتەوە یان نا.

ئەمڕۆ لە زۆربەی شارەكانی كوردستان مامۆستایانی وانەبێژ كۆبوونەوەیەكی ناڕەزایەتیان ئەنجامدا و بەیاننامەیەكیان ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەكان كرد و تێیدا داوای بەهەمیشەییكردنیان و ئەژماركردنی خزمەتی ساڵانی وانەبێژییان كرد.

لە لێدوانێكی تایبەت بە نوچە، قارەمان جەوهەر، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی پلان دانانی حکومەتی هەرێمی كوردستان، لەبارەی دامەزراندنی مامۆستای وانەبێژەوە ڕایگەیاند: وەك وەزارەتی پلان دانان هیچ پلانێكی نییە بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ یان هەر چینیكی دیكە و لەسەر ئێمە تەنها ئەوەیە بە پێی پێداویستی دامەزراوەكان كە چەند پێویستیان بە زیات كردنی فەرمانبەر هەیە بەرزی كەینەوە بۆ حكومەت و پاشان بڕیاری دامەزراندن  دەبێت ئەنجومەنی وەزیران بڕیاربدات لەسەری.

گوتیشی، گەورەترین كێشە لە بەردەم وەستانی دامەزراندن لە هەرێمی كوردستان، هۆكارەكەی دەگەڕێتەوە بۆ  قەیرانی دارای، تا حكومەت كێشەی قەیرانی دارایی هەبێت ئەستمە خەڵكی دیكە دامەزرێت.

سەبارەت بەوانەی خانەنشین دەكرێن لەجێی ئەوان بۆچی كەسانی دیكە دانامەزرێنن، قارەمان جەوهەر گوتی، ئاماری فەرمیم لەلانییە، بەڵام لەو چەند ساڵەی دامەزراندن وەستاوە  خەڵكێكی زۆر خانەنشین دەكرێت، كە ژمارەیان زیاترە لە 15 هەزار فەرمانبەر، بەڵام حكومەت بە هەوڵێکی زۆر موچەی فەرمانبەران دابین دەكات، بۆیە لەم قەیرانە زۆر ئەستەمە خەڵكی دیكە دامەزرێنن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com