وەزارەتی تەندروستی: 20 تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

0

نوچە

وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاماری نوێی توشبوون، چاکبوونەوە و گیانلەدەستدان بەهۆی کۆرۆنای راگەیاند و دەڵێت، 573 تووشبووى دیكه‌ى په‌تاى كۆرۆنا ده‌ستنیشان كراون و 20 كه‌سیش به‌هۆى په‌تاكه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 13-9-2020، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى لە ڕاگه‌یێندراوێكدا ئامارى 24 كاتژمێرى ڕابردووى كۆرۆنا له‌ هه‌رێمى كوردستان خراوه‌ته‌ڕوو-و تێیدا هاتووە، له‌ 24 كاتژمێرى ڕابردوودا، له‌ هه‌رێمى كوردستان 573 تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا ده‌ستنیشان كراون، 20 كه‌سیش به‌هۆى په‌تاكه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

لە راگەیێندراوەکەدا روونكراوه‌ته‌وه‌، له‌و 20 كه‌سه‌ى گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، پێنج کەس لە هه‌ولێر، نۆ كه‌س له‌ سلێمانى، پێنج كه‌س له‌ دهۆك و كه‌سێكیش له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ بوو.

ده‌قى ڕاگه‌یاندراوى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى:

راگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٢٠٠)

١. پشکنین: (٥٣١١ پشکنینی نوێ)
(١٣٧٦ هەولێر)، (٦٦٨ سلێمانی، ١٥٥ گەرمیان)، (٣٠٥٩ دهۆك)، (٥٣ هەڵەبجە)

٢. تووشبوو: (٥٧٣ تووشبووی نوێ)
(١٩٣ هەولێر)
(٨٣ سلێمانی، ٢٩ گەرمیان)
(٢٥٠ دهۆك)
(١٨ هەڵەبجە)
٣. چاکبوون: (٢٧٤ چاکبوون)
(١٩٨ هەولێر)
(٢٤ سلێمانی، ٣٢ گەرمیان)
(٢٠ هەڵەبجە)

٤. مردن: (٢٠ مردن)
(٥ هەولێر)
(٩ سلێمانی)
(٥ دهۆك)
(١ هەڵەبجە)
ئاماری گشتی:
کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین ٣٨٠٤٣٦ (١٤٤٤٣٦ هەولێر، ٩٩٠٦٠ سلێمانی، ١٣٣٤٠٦ دهۆك، ٣٥٣٤ هەڵەبجە)
تووشبوون ٣٦٥٥٦ (١٤٢٦٠ هەولێر، ١٣٥٥٨ سلێمانی، ٧٥٢٦ دهۆك، ١٢١٢ هەڵەبجە)
چاکبوون ٢٣١٠٠ (١٠٦١٤ هەولێر، ٨٩٢٩ سلێمانی، ٢٤٢٣ دهۆك، ١١٣٤ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ١٢١١٦ (٣١٥٥ هەولێر، ٣٩١١ سلێمانی، ٤٩٩٣ دهۆك، ٥٧ هەڵەبجە)
مردن ١٣٤٠ (٤٩١ هەولێر، ٧١٨ سلێمانی، ١١٠ دهۆك ، ٢١ هەڵەبجە)

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
١٣ی ئەیلول ٢٠٢٠

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com