نوچەنێت
منداڵێکی تەمەن چوار ساڵ لە دەریاچەی سیرواندا خنکا.
ئەمڕۆ سێ شەممە، ٣٠-٦-٢٠٢٠، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، رایگەیاند: منداڵێكی ته‌مه‌ن چوار ساڵ لە دەریاچەی سیرواندا خنکاوە، کە بۆ بینینی ئاوەکە لەگەڵ خێزانەکەی لەسەر دەریاچەی سیروان بووە.
گوته‌بیژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، له کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا گوتی”ئه‌مڕۆ سێشەممە ٣٠-٦-٢٠٢٠، به‌مه‌به‌ستی سه‌ردانی ئاوی ده‌ریاچه‌ی سیروان، خێزانێك چوونەتە كه‌ناری ده‌ریاچه‌كه له نزیك گوندی “ئیمامی زامن” له هه‌ڵه‌بجه، ئۆتۆمبێلێكی جۆری (جێب شیرۆكی ـ ڕه‌نگ ڕه‌ش)یان پێ بووه و كه‌وتووه‌ته ناو ئاوی ده‌ریاچه‌ی سیروانەوە و منداڵێكی ته‌مه‌ن چوار ساڵی به ناوی (م.ب.ح)ی تێدا بووە کە دانیشتووی هه‌ڵه‌بجەیە و له‌ناو ئاوه‌كه‌دا خنكاوه”.