مژدەیەک بۆ ئەو ژنانەی دووگیان بونیان دوادەکەوێت

0

نوچەنێت

یەكێك لەو كێشانەی تووشی ئافرەتان دەبێت، لەو ماوەیەی بۆ دووگیانبوون گونجاوە و دەبێتە هۆی دواكەوتنی سكپڕبوون و دوای سكپڕبوونیش كێشە لە منداڵدان دروست دەكات.

هەندێك لە پزیشكان رایانوایە: پەنابردن بۆ رێگە كۆنەكەی چارەسەركردنی نەخۆشییەكانی منداڵدان و ئەو رێگایانەی تایبەتن بە كۆئەندامی زاوزێ، لە ئێستادا باشترن وەك ئەو شێوازە پەیڕەوكراوانەی بە بۆماوەیی لەنێو كۆمەڵگە ماونەتەوە.

گۆڤاری سیدتی لەسەر زاری د. عەبدوڵڵا ئەلتەیار، سێ رێگا بۆ ئەم حاڵەتانە دەخاتەڕوو:

1- مەساجكردن: وەك جۆرێك لە چارەسەری سرووشتی: ئەویش بە مەساجكردن و شێلانی بەشێكی جەستە بەمەبەستی چالاككردن و دەربازكردنیان لە ئازار.

2- شێلان وەك كۆنترین چارەسەر هەژمار كراوە، كە ژنان لە سەردەمی كۆنەوە ئەنجامیان داوە، ئەوەیش بە چەندین رێگا كراوە، بۆ نمونە شێلانی منداڵدان بە زەیتی زەیتون.

3-  باشترە كەسێكی شارەزا مەساجەکە ئەنجام بدات، بۆ نمونە لە زۆرێك لە وڵاتان مامانەكان بەو كارە هەڵستاون و مەساجیان بۆ ئەو ژنانە كردووە كە كێشەیان لە منداڵدان هەبووە.

ئەو دكتۆرە هەروەها دەڵێت: ئەو جۆرە شێلانە سودی هەیە بۆ دوگیانی و لابردنی كیسی سەر ڕەحم و بەهێزكردنەوەو كاركردنی هێلكەدان.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com