توركیا: نیشانەكانی سەربەخۆیی كوردستان دەركەوتوون
نووچەنێت-جەزیرە
بەرپرسێكی حكومەتی توركیا بە كەناڵی جەزیرەی ووتووە ئەگەر نەتوانرێت یەكێتی خاكی عێراق بپارێزرێت، ئەوا توركیا خۆشحاڵ دەبێت بە سەربەخۆیی كوردستان.
جاهید توز راوێژكاری جێگری سەرۆك وەزیرانی توركیا بە كەناڵی جەزیرەی وتووە توركیا پێی خۆشە یەكێتی خاكی عێراق پارێزراو بێت، بەڵام ئەگەر ئەو یەكێتییە نەپارێزرا ئەوا خۆشحاڵ دەبێت بە سەربەخۆیی كوردستان.
توز گوتویەتی لە ئێستاوە نیشانەی سەربەخۆیی كوردستان دەركەوتوون لەوانە سەردانی وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بۆ هەرێم و كۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی كورد بۆ باسكردنی پرسی سەربەخۆیی و ئەو نەخشە رۆژئاواییانەی بەم دواییە لەناو نێوەندە نێونەتەوەییەكاندا دەستاو دەست دەكەن و باسی داهاتووی هەرێمەكە دەكەن.
ئەو بەرپرسە توركە پێیوابووە ئێستا و لە چوارچێوەی رووداوە نوێیەكاندا، پاراستنی یەكێتی خاكی عێراق وەك مەحاڵ دەردەكەوێت