رێباز بێركۆتی بۆ نوچەنێت: لە تاكڕەوی پارتی بێدەنگ نابین

0

رێباز بێركۆتی بۆ نوچەنێت: لە تاكڕەوی پارتی بێدەنگ نابین

نوچەنێت: تایبەت

بەبێ‌ ئامادە بوونی نوێنەرانی (یەكێتی و گۆڕان و كۆمەڵ10414911_10201070831411714_2696950236370795692_n و یەكگرتوو) پارێزگار و سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر هەڵبژێردران، سەرۆكی لیستی یەكێتی لە هەولێر، بە نوچەنێتی راگەیاند، ئەوان چاوەڕوانی بڕیاری سەرووی خۆیان دەكەن و لەو “بڕیارە تاكڕەوانەی پارتی” بێدەنگ نابن.
بەبێ‌ ئامادەبوونی نوێنەری لیستەكانی (یەكێتی و گۆڕان و كۆمەڵ و یەكگرتوو)، لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان، كە گەورەترین لیستی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێرە، لەگەڵ لیستە كۆتاكانی مەسیحی و توركمانەكان كۆبوونەوە، لە كۆبوونەوەكەیشدا نەوزاد هادی وەك پارێزگار و عەلی رەشید وەك سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر هەڵبژێردران، بەڵام یەكێتی دەڵێت “پارێزگار و سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا، تەنها نوێنەری پارتین”.
لە لێدوانێكدا بۆ نوچەنێت، رێباز بێركۆتی سەرۆكی لیستی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، هەڵبژاردنی پارێزگار و سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێری بە “بریاری تاكڕەوانەی پارتی” وەسف كرد، ئەوەی خستەڕوو، كە هیچ كام لە پارێزگار و سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا، گوزارشت لە هەموو دەنگدەرانی هەولێر ناكەن و تەنها نوێنەرایەتی پارتی دەكەن.
رێباز بێركۆتی وتی “ئێمە هیچ ئاگاداری ئەو كارەی پارتی نەبووین، پێویست بوو پێشتر رێككەوتنێكی سیاسی لەسەر بكرێت، بەڵام پارتی بە تاكڕەوی ئەو كارەی كردووە، ئێمە هەوڵماندا ئەو كارە نەكرێت، وتمان پێویستمان بە لێكتێگەیشتنی سیاسی هەیە، بەڵام دیارە ئەوان بڕیاری خۆیان داوە، بۆیە ئەوانە تەنها نوێنەرایەتی پارتی دەكەن و رەئی یەكێتی نیشتیمانی كوردستانیان لەگەڵ نیە، نە لە ئەنجومەنی پارێزگا و نە پارێزگاریش، دانانی پارێزگار و سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا، تەنها گوزارشت لە دەنگدەرانی پارتی دەكات، چونكە نوێنەرەكانی یەكێتی و گۆڕان و كۆمەڵ و یەكگرتوو لەوێ‌ ئامادە نەبوون”.
بێركۆتی پێشبینی ئەوەیشی كرد، كە دابەشكردنی پۆستەكانی هەولێر، رەنگدانەوەی بەسەر دابەشكردنی پۆستەكانی پارێزگای سلێمانیشەوە دەبێت، بەڵام وەك ئەو وتی، چاوەڕوانی بڕیاری سەری خۆیان دەكەن و لەو كارەی پارتی بێدەنگ نابن، وتی “ئەم كارە تاكڕەوانەی پارتی دەگەیەنینە مەحفەلی دەولی و یەكێتی ئەوروپایشی لێ ئاگادار دەكەینەوە، چونكە ئەم كارەی پارتی، لەگەڵ دیموكراسییەتدا یەكناگرێتەوە”.

 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com