بەبێ گوێدانە ناڕەزایی چوار لایەنەکە پارتی پۆستەکانی پارێزگای هەولێری یەکلاکردەوە

0

بەبێ گوێدانە ناڕەزایی چوار لایەنەکە پارتی پۆستەکانی پارێزگای هەولێری یەکلاکردەوەhawler

نوچەنێت

وێڕای ناڕەزایی چوار لایەن لەشێوازی بانگهێشتکردنی پارێزگار بۆ کۆبونەوەی ئەنجومەنی پارێزگا، ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێی پارێزگای هەولێر، پۆستەکانی پارێزگای هەولێری یەکلاکردەوە.

لە کۆبونەوەی ئەمرۆی ئەنجومەنی پارێزگادا دا، کە هەرچوار لایەنی، یەکێتی، گۆڕان، یەکگرتوو، کۆمەڵ، بایکۆتییان کردبوو، پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ کۆتاکان، بە 17 کورسی لە کۆی 30 کورسی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر، پۆستەکانی پارێزگای هەولێری یەکلاکردەوە.

بەپێی ئەو رێککەوتنەی پارتی و کۆتاکان، نەوزاد هادی وەک پارێزگاری هەولێر و عەلی رەشید وەک سەرۆكی ئەنجوومەن ‌و ئازاد ئیكرام لەسەر لیستی توركمانەكان وەك جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر هەڵبژێردران.

لە کۆی 30 كورسی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر, پارتی 12 و یه‌كێتی 6 کورسی و گۆڕان 4  کورسی و كۆمه‌ڵ 2  کورسی و یه‌كگرتوو 1  کورسی، توركمان 3 کورسی و كلد و ئاشوری2 کورسییان هەیە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com