چوار لیستی براوە، هەڕەشەی بایكۆتكردنی دانیشتی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر دەكەن

0

چوار لیستی براوە، هەڕەشەی بایكۆتكردنی دانیشتی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر دەكەن

273192362014_kakنوچەنێت: تایبەت

چوار لیستی براوەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر، هەڕەشەی بایكۆتكردنی دانیشتنی یەكەمی ئەنجومەنی پارێزگا دەكەن، ئەگەر رێكەوتنی پێشوەختەی لایەنە سیاسییەكان نەكرێت.
ئەو چوار لیستە كە بریتین لە (یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان و كۆمەڵی ئیسلامی و یەكگرتووی ئیسلامی) لە كۆنووسێكدا رایانگەیاند، پێویستە لیستی (پارتی) لەگەڵیان هاودەنگ بێت و لە پێكهێنانی حكومەتی خۆجێی هەولێردا، رەچاوی بنكەفراوانی حكومەتەكە خۆجێییەكە بكرێت.
دەقی كۆنوسەكە …

لە رۆژی 22-6-2014 لە كۆبوونەوەیەكی هاوبەش لەنێوان لیستە براوەكانی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر (یەكێتی، گۆڕان، كۆمەڵ، یەكگرتوو) لە پێناو یەكڕیزی و دروستكردنی حكومەتی ناوخۆی بنكە فراوان وە بە لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی تێكڕای خەڵكی هەولێر گەیشتینە ئەم هەڵوێستە هاوبەشەی خوارەوە.

1- یەك هەڵوێستی هەرچوار لایەن بەئاراستەی پێكهێنانی حكومەتی بنكە فراوان لە پارێزگای هەولێر.
2- بەپێویستی دەزانین ماوە بدرێتە هەموو لایەنە سیاسیەكان ( لیستی براوەكان) بۆ ئەوەی گفتوگۆی زیاتر بكرێت سەبارەت بەپێكهێنانی حكومەتی ناوخۆی هەولێر.
3- سەرۆكی هەرچوار لیستی براوەی پارێزگا سبەینێ واتا رۆژی 23-6-2014 پەیامێك ئاراستەی بەڕێز (نەوزاد هادی) پارێزگاری هەولێر و سەرۆكی لیستی (پ.د.ك) بكرێت پێش یەكەم كۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگا بۆ پێكهینانی حكومەتی ناوخۆی هەولێری بنكە فراوان.
4- ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا سەر بە هەر چوار لیستەكە لە یەكەم كۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر بەشدار نابن بەبێ رێكەوتنی پێشوەختی نێوان هەموو لایەنە براوەكان بەمەبەستی پێكهێنانی حكومەتی بنكە فراوان لە هەولێر بە پێی بەركەوتەی هەڵبژاردن.
5- بۆ ئەم هەڵوێستە یەكڕیزیە سەرۆكی هەرچوار لیست بەردەوام لە راوێژدا دەبن لەگەڵ یەكتری.

لیستی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان.

لیستی بزوتنەوەی گۆڕان.

لیستی كۆمەڵی ئیسلامی.

لیستی یەكگرتووی ئیسلامی.

 

 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com