پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ خانەوادەی خوالێخۆشبوو كیومەرس حوسێن
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی ڕۆژنامەنووس (كیومەرس حوسێن)ـم بیست كە بەهۆی نەخۆشییەكی كوشندە گیانی بەخشی و چووە بەر دلۆڤانیی خودا.
ئەم هەواڵە دڵتەزێنە هەموومانی خەمبار كرد.
زۆر بە پەرۆش بووین بۆ ئەوەی ڕۆژنامەنووسی جوانەمەرگ چارەسەری نەخۆشییەكەی بكرێت و لە ژیان و كارەكەیدا بەردەوام بێت.
بەم بۆنە خەمناكەوە سەرەخۆشی لە خانەوادە و كەسوكاری خواڵێخۆشبوو و گشت ڕۆژنامەنووسانی كوردستان دەكەم و لە خودای میهرەبان داواكارم خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە خانەوادە و كەسوكاری ببەخشێت.
انا لله و انا الیه راجعون
مسعود بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
12ـی 12ـی 2013