برایه‌كی كاوه گه‌رمیانی: ئاسایش ئاگاداری كردینه‌وه، كه تۆمه‌تباره‌كان دانیان به تاوانه‌كه‌دا ناوه
برایه‌كی كاوه گه‌رمیانی رایگه‌یاند، ئاسایش به فه‌رمی پێیانڕاگه‌یاندوون، دوو له تۆمه‌تباره ده‌ستگیركراوه‌كانی كه‌یسی تیرۆركردنی براكه‌یان، دانیان به تاوانه‌كه‌یاندا ناوه، به‌ڵام ئه‌وان داوای ئاشكرا كردنی داڕێژه‌رانی پیلانه‌كه ده‌كه‌ن.
به گوێره‌ی هه‌واڵێك كه ماڵپه‌ڕی خه‌ندان بڵاوی كردۆته‌وه، دوو له تۆمه‌تباره ده‌ستگیر كراوه‌كانی كه‌یسی تیرۆركردنی رۆژنامه‌نووس كاوه گه‌رمیانی، دانیان به تاوانه‌كه‌یاندا ناوه، ئه‌و زانیارییه‌ش پشتی به لێدوانی برایه‌كی ئه‌و رۆژنامه‌نووسه تیرۆركراوه به‌ستووه، كه به ماڵپه‌ڕه‌كه‌ی راگه‌یاندووه.
كاروان ئه‌حمه‌د برای كاوه گه‌رمیانی به ماڵپه‌ڕی خه‌ندانی راگه‌یاندووه، ئاسایشی گه‌رمیان به فه‌ڕمی ئاگاداری كردونه‌ته‌وه، كه دوو له تۆمه‌تباره‌كان دانیا به تاوانه‌كه‌یاندا ناوه، كاروان وتویشیه‌تی: ئێمه ده‌مانه‌وێت داڕێژه‌رانی پیلانه‌كه ئاشكرا بكرێت.
كاروان زانیاری زیاتری لانه‌بووه و هه‌رئه‌وه‌نده‌ی وتووه، كه سبه‌ینێ هه‌وڵ ده‌ده‌ن، زانیاری زیاتر له‌سه‌ر تۆمه‌تباره‌كان و چۆنێتی دانپێدانانه‌كه‌یان و هۆكاری تیرۆركردنی براكه‌یان بزانن.
هه‌ر به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه په‌یوه‌ستن به كه‌یسی تیرۆركردنی رۆژنامه‌نووس كاوه گه‌رمیانییه‌وه، ئه‌وه زانراوه كه ئاسایشی سلێمانی تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی ئه‌و رووداوه‌ی له شاری سلێمانی ده‌ستگیر كردووه و گومان ده‌كرێت هه‌مان ئه‌و كه‌سه بێت، كه به دایكی كاوه گه‌رمیانی وتووه، مامه كاوه‌مان بۆ بانگ بكه و پیلانی تیرۆركردنه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه.
هه‌روه‌ها بڕیاریشه، سبه‌ینی به‌بۆنه‌ی تێپه‌ڕینی یه‌ك هه‌فته به‌سه‌ر تیرۆركردنی رۆژنامه‌نووس كاوه گه‌رمیانییه‌وه، مه‌راسیمێك بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، له شاری كه‌لار به‌رێوه‌بچێت.