عادل موراد جارێکی تریش دژایەتی خۆی بۆ دەستور و سەرۆکایەتی لەکوردستان راگەیاند
نوچەنێت
سكرتێری ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایگەیاند، دەستوری کوردستان بەپەلەو لەکاتێکی نەگونجاودا نوسراوە، پێویستی بەپێداچونەوە هەیە، دەشڵیت ناکرێت، سیستەمی بەغدا پەڕلەمانی بێت و کوردستان سەرۆکایەتی.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی، عادل موراد سكرتێری ئەو ئه‌نجومه‌نە ڕایگەیاندوە، سیستمی په‌رله‌مانی باشترینه و ناكرێت كوردستان سه‌رۆكایه‌تی بێت و به‌غدا په‌رله‌مانی.
لەبارەی دەستوری هەرێمی کوردستانیشەوە موراد ئاشکرای دەکات”قسه‌كردنم له‌باره‌ی گه‌رانه‌وه‌ی ده‌ستور رای مام جه‌لاله كه له كۆبوونه‌وه‌ی ده‌باشان راسته‌وخۆ وتویه‌تی.
دەشڵێت” زۆر خاڵی ده‌ستور هه‌یه پێویستی به پێداچوونه‌وه هه‌یه، چونكه به په‌له و له كاتێكی نه‌گونجاودا نوسراوه و ده‌بێت ده‌ستوور له سیاسه‌ت دووربخرێته‌وه”.
سكرتێری ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ئه‌وه‌شی وتووه، ده‌بێت ده‌ستوور به‌رای له %80 په‌سه‌ند بكرێت، ناشكرێت ده‌ستورێك په‌سه‌ند بكرێت كه له %49ی له دژی بێت.
جێی بیرهێنانەوەیە هەفتەی پێشتر عادل موراد بۆ رۆژنامەی شەرقئەولسەت رایگەیاندبوو، هیچ زەمینەیەکی یاسایی نییە بۆ ئەوەی بارزانی بۆ جاری سێیەم خۆی کاندید بکاتەوە، ئەوەش بووە مایەی نیگەرانی پارتی و کێشە لەنێوان مەکتەبی سیاسی یەکێتی و عادل موراد، چونکە پێشتر بەبڕیاری کۆسرەت رەسوڵ لێدوانی لەو شێوەیە لەبەرپرسانی یەکێتی قەدەغەکرابوو.
پێشتر لەهەواڵێکدا نوچەنێت کێشەی نێوانی مەکتەبی سیاسی یەکێتی و عادل مورادی بڵاو کردەوە کلیک بکە…..