رونکردنەوەیەک لە تامان شاکرەوە
بۆ گشت ده‌زگاكانی راگەیاندن: نووسراو، بینراو، بیستراو
بابه‌ت: روونكردنه‌وه
له كوردستان به‌رامبه‌ر هه‌ر ژنێكی نووسه‌ر، شانۆكار، راگه‌یاندكار ، ژنێك كه خاوه‌نی خۆی بێت، هۆشیار بێت، هه‌زاران دوژمن په‌یدا ده‌بێ، به‌داخه‌وه كورد هه‌مووی رقی له یه‌كه، له سیاسه‌تمه‌داره‌وه تا كرێكارێك، كه‌س چاوی به‌كه‌سدا هه‌ڵنایه. هه‌موو خه‌ریكی شكاندنی یه‌كترین، بۆ شكاندنی ژنانیش یه‌كسه‌ر تاوانی بێ شه‌ره‌فی و به‌د ره‌وشتی ده‌درێته پاڵیان. چونكه هیچ چه‌كێكی تر له‌وه كاریگه‌ر تر نییه، بۆیه ساڵانه سه‌دان ژن له كوردستان به‌و ناوه‌وه ده‌كوژرێن، ئه‌مرۆ كه ده‌كاته 6/5/2013 وتارێكی به‌نده له سایتی رووداو دابه‌زیووه سه‌باره‌ت به ئیرهابی سێكسی به‌رامبه‌ر به ژنان له شاری قاهیره، كه‌چی په‌یجێك له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك ناوی خۆیان ناوه (كۆشكی سپی) كه من ناویان ده‌نێم كۆشكی ره‌ش و گوایه سه‌ر به‌یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانن و درۆ و بوختانی گه‌وره‌یان بۆ من دروست كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌كه‌دارم بكه‌ن. هه‌موو قسه‌كانیان دووره له راستیه‌وه، ته‌نها رق و قینه‌ی ناخیان وایلێكردوون قسه و بوختان هه‌ڵبه‌ستن. ئه‌وه‌ی من بناسێ ده‌زانێ، من ئه‌ندامی هیچ حیزب و رێكخراوێك نیم له كوردستان و له ژیانمدا ئاماده‌ی هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی حیزبیش نه‌بووم.
كه‌سایه‌تیی منیش زۆر له‌وه گه‌وره‌تره كه یاری به چاره‌نووسی هیچ كه‌سێك بكه‌م
له‌م روونكردنه‌وه‌یه‌دا به‌و كه‌سانه ده‌لێم، ئه‌وه چاو و قه‌ڵه‌می ئێوه‌یه شته‌كان ئاوا ده‌بینێ نه‌ك من ، ئێوه ناخی خۆتان نووسیوته‌وه، كاری بچووك هی مرۆڤی بچووكه.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و سایته سه‌ر به‌یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه، من داوای روونكردنه‌وه له‌یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌كه‌م، وه هه‌روه‌ها داوای یاسایی له‌سه‌ر ئه‌م په‌یجه تۆمار ده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی راستییه‌كان بۆ رای گشتی ده‌ر بكه‌وێ، چیتر هه‌ر كه‌سێك له خۆیه‌وه بوختان و درۆ بۆ خه‌ڵكی تر دروست نه‌كات.
سوپاس بۆ هاوكاریتان
تامان شاكر
نووسه‌ر و خوێندكاری خوێندنی باڵا
به‌شی راگه‌یاندن له قاهیره