راگەیاندنەکانی ئێران ئاڵای کوردستان هەڵدەکەن
نوچەنێت
ئاژانسێکی رەسمی ئێرانی وێنەی ئاڵای کوردستان بڵاو دەکاتەوە، ئەویش لەکاتێکدا کە پێشتر لەلایەن حکومەتی ئەو وڵاتەوە لەپێشوازی شاندە رەسمیەکانی کوردستانیشدا ئامادەی دانانی ئاڵای کوردستان نەبوون.
لەگەڵ بڵاوکردنەوەی هەواڵێکدا لەبارەی هاوکاری بازرگانی نێوان کوردستان و ئێران، ئاژانسی هەواڵی فەرمی ئێران “ئێرنا” وێنەیەکی ئاڵای کوردستانی بەشەکاوەیی بڵاوکردەوە، چاودێرانی سیاسیش ئەوە بە هەنگاوێکی ئەرێنی لە راگەیاندنەکانی ئێران بەرانبەر بە کوردستان دەبینن و گومان لەوەش دەکەن رەنگە بۆ دروستبوونی ئەو کێبەرکێیە بگەڕێتەوە، کە لەنێوان ئێران و تورکیا هاتۆتە ئارا، بۆ راکێشانی سەرەنجی هەرێمی کوردستان بەلای خۆیاندا.