سەلاحەدین بەهادین ئەدهەم بارزانی دەداتە دادگا
نوچەنێت
ئەمینداری پێشووی یەکگرتوو ماوەی سەرۆکایەتی هەرێم بە خراپترین مێژووی سیاسی بارزانی ناوبرد، لەوەڵامدا ئەدهەم بارزانی خراپی بارزانی بەوە ناوبرد کە نەیهێشتووە مەلەفی جاسوسی ئەمینداری یەکگرتوو بدرێتە دادگا، نوسینگەی ئەمینداری پێشوی یەکگرتووش ئەدهەم بارزانی دەداتە دادگا.
دوای ئەو لێدوانەی سەلاحەدین بەهادین ئەمینداری پێشووی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، کە رایگەیاندبوو ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم خراپترین ساڵانی مێژووی سیاسی مه‌سعود بارزانییه. ئەدهەم بارزانی وەلامی دایەوەو رایگەیاند “خراپترین کاری کاک مه‌سعود بارزانی ئه‌وه بو له به‌ر یه‌کرێزی لایه‌نه‌کان نه‌یهێشت مه‌له‌فی جاسوسی کردنی جه‌نابت بو لایه‌نێک بدرێیته دادگا”.
لەوەڵامی ئەو لێدوانەی ئەدهەم بارانیشدا نوسینگەی ئەمینداری پێشووی یەکگرتوو، راگەیاندنێکی بڵاو کردەوەو تێیدا هاتووە، بێ منه‌تانه و راشكاوان چاوه‌روانین هه‌ر دۆسیه‌یه‌ك هه‌یه بخرێته به‌رده‌م دادگا و رای گشتی و جه‌ماوه‌ر ، ئەوەش رادەگەیەنن” مافی ئاسایی مامۆستا صلاح الدینه كه سكاڵای یاسایی تۆمار بكات له‌سه‌ر ئه‌و ته‌شهیر و ناو زراندنه بێ بنه‌مایه‌ی كه ئه‌دهه‌م بارزانی ئه‌نجامی داوه”
لێدوانێك له به‌رپرسی رۆژنامه‌وانی نوسینگه‌ی ( مامۆستا صلاح ا‌لدین )ـه‌وه :
به‌ناوی خوای به‌خشنده و میهره‌بان
بۆ رای گشتی و جه‌ماوه‌ری كوردستان ..
سه‌باره‌ت به په‌رده لادان له‌سه‌ر ئه‌و تۆمه‌ته داتاشراوه وه‌همییه‌ی كه جه‌نابی شێخ ئه‌دهه‌م بێ ئاگایه له ده‌ره‌نجامه به بنبه‌ستگه‌یشتوه‌كه‌ی ، ده‌ڵێین ..
-جێگای داخه كه ره‌خنه گرتن له ئه‌دای كارێكی گشتی كه‌سێك ، به تۆمه‌تبار كردن و مه‌له‌ف داتاشین بۆی وه‌لام بدرێته‌وه .
– له جیاتی په‌نا بردنه به‌ر چه‌واشه كاری و تۆمه‌ت به‌خشینه‌وه ، بێ منه‌تانه و راشكاوان چاوه‌روانین هه‌ر دۆسیه‌یه‌ك هه‌یه بخرێته به‌رده‌م دادگا و رای گشتی و جه‌ماوه‌ر .
– له‌به‌ر پێگه‌ی حزبی و نزیكی بنه‌ماڵه‌یی له‌سه‌رۆكی هه‌رێمی ئێستا ، مافی ئاسایی مامۆستا صلاح الدینه كه سكاڵای یاسایی تۆمار بكات له‌سه‌ر ئه‌و ته‌شهیر و ناو زراندنه بێ بنه‌مایه‌ی كه ئه‌دهه‌م بارزانی ئه‌نجامی داوه .