ئەدهەم بارزانی بۆ سەلاحەدین بەهادین: خراپترین کاری سه‌رۆکی هه‌رێم ئه‌وه بو نه‌یهێشت مه‌له‌فی جاسوسی کردنی جه‌نابت بدرێته دادگا
نوچەنێت
سەلاحەدین موحەمەد بەهادین ئه‌مینداری گشتیی پێشووی یه‌كگرتوو رایدەگەیەنێت، ماوەی سەرۆکایەتی هەرێم خرپاترین مێژووی سیاسی بارزانییە، لەوەڵامدا شێخ ئەدهەم بارزانی دەڵێت” خراپترین کاری کاک مه‌سعود بارزانی ئه‌وه بو نه‌یهێشت بدرێیته دادگا”.
سه‌لاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هادین، ئه‌مینداری گشتیی پێشووی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان، لە دیمانەیەکی گۆڤاری لڤین، ده‌ڵێت ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم خراپترین ساڵانی مێژووی سیاسی مه‌سعود بارزانییه و ئاماژەش بەوە دەکات، كه ده‌سه‌ڵات له هه‌رێمی كوردستاندا سروشتی دیكتاتۆره‌كانی ناوچه‌كه‌ی گرتووه و بێ منه‌تن به‌رامبه‌ر داواكارییه‌كانی خه‌ڵك.
لەبەرانبەردا شێخ ئەدهەم بارزانی ئەندامی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان و ئامۆزای سەرۆکی هەرێم، لە پەیجی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک، وەڵامی ئەمینداری یەکگرتوو دەداتەوە و نوسیویەتی” خراپترین کاری کاک مه‌سعود بارزانی له ماوه‌ی سه‌رۆکاتی هه‌رێمی کوردستان ئه‌وه بو و نه‌یهێشت مه‌له‌فی جاسوسی کردنی جه‌نابت بدرێته دادگا”.
وەڵامی شێخ ئەدهەم بارزانی
به‌رێز / سه‌لاحه‌دین به‌هائه‌دین
السلام على من أتبع الهدى و ترك الظلال
ئه‌ڵێیت ماوه‌ی سه‌رۆکاتی هه‌رێمی کوردستان خراپترین ماوه‌ی ته‌مه‌نی سیاسی و مێژووی مه‌سعود بارزانییه ، منیش وه‌ک ئه‌دهه‌م بارزانی ئه‌لێم خراپترین کاری کاک مه‌سعود بارزانی له ماوه‌ی سه‌رۆکاتی هه‌رێمی کوردستان ئه‌وه بو و له به‌ر یه‌کرێزی لایه‌نه‌کان نه‌یهێشت مه‌له‌فی جاسوسی کردنی جه‌نابت بو لایه‌نێکی به هه‌مو به‌ڵگه حاشا هه‌ڵنه‌گراوه‌کانیه‌وه و که ئێستاش له به‌رده‌سته ، نه‌یهێشت که بدرێته دادگا .
خوای گه‌وره هیدایه‌تمان بکات
ئه‌دهه‌م