لوبنان

0

ئەزموونی دیموکراسییەتی سازان لە لوبنان

  • ناساندن :

لوبنان لە کەناری رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست هەوڵکەوتووە، لەنێوان سووریا و ئیسرائیل، هەرچەندە لوبنان یەکێکە لە بچووکترین ولاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەڕووی رووبەرەوە، لەگەڵ ئەوەشدا بە درێژایی مێژوو رۆڵێکی گرنگیی هەرێمیی هەبووە لە رووەکانی سیاسی، ئەمنی و بازرگانییەوە. (١٩)

لە ساڵی ١٥١٦ لوبنان بەشێک بووە لە ئیمپراتۆریەتی عوسمانی تاوەکوو ساڵی ١٩١٨، پاش شکستی عوسمانییەکان لە جەنگی جیهانیی یەکەم، ساڵی ١٩٢٠ لوبنان بووە وڵاتێکی ژێردەستەی فەڕەنسا تاوەکوو ١٩٤٣ کە سەربەخۆیی وەرگرت. (٢٠)

ئەم لوبنانەی ئێستا هەیە لە ژیر دەستی عوسمانییەکاندا چەند موتەسەریفییەتێک بووە، کە بریتی بوون لە چیای لوبنان (لوبنانی بچووک) ، باکووری لوبنان، باشووری لوبنان و بیقاع. بە یەکپێگرتنی ئەمانە لوبنانی گەورە درووستکرا لەلایەن فەڕەنساوه‌. (٢٠)

سەرەتا ئەوەی وەکوو لوبنان ناسرابوو، موتەسەریفییەتی چیای لوبنان (لوبنانی بچووک) بوو کە زۆرینەیەکی رەهای مەسیحی هەبوو (٨٠%)،  کەمینەیەکی دروزیشی تێدابوو. دروزییەکان هاوکاری زیاتری عوسمانییەکانیان دەکرد و بوونە جێگەی متمانەیان، بۆیە دەسەڵاتی بەڕیوەبردنی موتەسەریفییەتەکە لای دروزییەکان بوو نەوەک زۆرینە مەسیحییەکە. مەسیحییەکان لەو دۆخە ناڕازی بوون و بەشیوەی جیاجیا کەوتنە نەڕەزایی دەربڕین، تاوەکوو لە ناوەڕاستی سەدەی نۆزدە دەستیان بە راپەڕین و توندوتیژیی کرد. (١)

ناڕه‌زایی و ئاڵۆزییه‌كانی لوبنان له‌ ساڵانی ١٨٦٠ کان بوو به‌ هۆی ڕاپه‌ڕینی گه‌وره‌ی مەسحییە مارۆنییەکانی لە دژی بەرپرسانی سەر بە دەوڵەتی عوسمانی کە زیاتر لە پێکهاتەی دروزی بوون، چونکە زۆرینەی دانیشتووان مەسیحی بوون و لەلایەن کەمینەی دروزی ولات بەڕیوەدەبرا، ڕاپه‌ڕینه‌كانیش بوون به‌هۆی شەڕێکی خوێناویی ناوخۆیی کە تییدا ١١ هەزار مەسیحی کوژران.

  • عوسمانییه‌كان و یه‌كه‌م ئه‌زمونی سازان له‌ لوبنان

له‌دوای سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕی ناوخۆیی لوبنان له‌ ساڵانی ١٨٦٠ کان، كه‌ بووه‌ هۆی كوژرانی ژماره‌كه‌ی زۆر له‌ مه‌سیحییه‌كان و مه‌ترسی له‌سه‌ر مانه‌وه‌یان، وڵاتانی ئەوروپا بە تایبەت فەڕەنسا هاتنە سەر هێڵ بۆ پاراستنی مەسیحیییەکان، لە ئەنجامدا ئەوان و عوسمانییەکان دەسەڵاتێكی هاوبه‌شیان لەنێوان پێکهاتە سەرەکییەکانی لوبنانی ئەوکات پێکهێنا کە تاوەکوو ١٩٢٠ و شکستهێنانی عوسمانییەکان بەردەوام بوو.

کوشتاری مەسیحییەکان وایکرد وڵاتانی زلهێزی ئەوکاتی ئەوروپا، پێکەوە بکەونە گفتوگۆیەکی ٣٢ هەفتەیی لەگەڵ عوسمانییەکان، ئه‌نجام لیژنەیەک لە هەموو لایەنە زلهێزەکان پێکهات بۆ چاودێریکردنی ئاساییکردنەوەی دۆخی لوبنانی بچووک، دیاریکردنی هۆکارەکانی کیشەکان، دیاریکردنی ئەوانەی لە پشت رووداوەکان بوون و پاشان جێبەجێکردنی سیتمێکی بەڕێوەبردنی نوێ لەنێوان پێکهاتەکانی لوبنانی بچووک (١)

لەکاتی شەڕە ناوخۆییەکە و کوشتوبڕ و کۆچپێکردنی مەسیحییەکان، فەڕەنسا داوای لە سەرجەم کونسوڵخانەکانی کرد تواناکانیان بەکاربهێنن بۆ رێگریکردن لە کوشتاری مەسیحییەکانی چیای لوبنان (لوبنانی بچووک). هەروەها وەزیری دەرەوەی فەرەنسا داوای لە وڵاتانی زلهێزی ئەوکات ( فەڕەنسا، بەریتانیا، روسیا، نەمسا و پرۆسیا) کرد، دەست بە گفتوگۆ بکەن لەگەڵ دەسەڵاتی عوسمانی لە ئەستەمبول، تاوەکو ڕەگ و ریشەکانی ناکۆکییە ناوخۆییەکەی نێوان مەسیحی و درزییەکان دیاریبکەن و لەسەر رێگاچارەیەکی نوێ رێکبکەون، بۆ گێڕانەوەی ئارامی بۆ ناوچەی چیای لوبنان (لوبنانی بچووک). (٢١)

لای خۆیشیه‌وه‌ سوڵتان عەبدولمەجیدی عوسمانی، پەیامێکی بۆ ناپلیۆنی سێهەم نارد کە ئیمپراتۆری فەڕەنسابوو، خەمباری خۆی لە رووداوەکانی نێوان مەسیحی و دروزییەکان دەربڕی و بەڵێنیدا دەستدرێژیکاران سزا بدات، بە تایبەت کە دواتر شەڕە ناوخۆییەکە گوازرابووەوە بۆ ناوچەکانی دیکەی شام و سووریای ئێستا. (٢١)

له‌ئه‌نجامی هه‌وڵ و فشاره‌كانی زلهێزان و ویستی عوسمانییه‌كانیش بۆ ڕێگری له‌ته‌شه‌نه‌سه‌ندی ئه‌و شه‌ڕو ئاڵۆزیانه‌ی له‌لوبنانی بچوك روویدا و به‌ره‌و ناوچه‌كانی دیكه‌ی ده‌وروبه‌ریشی ته‌شه‌نه‌ی ده‌سه‌ند، لە ٩ی حوزەیرانی ١٨٦١ لەلایەن عوسمانییەکان و بە پشتیوانی زلهێزە  ئەورووپییەکانی ئەوکات، یەکەم لێکگەیشتننامەی ناوخۆیی لە لوبنان چەسپێنرا کە بە فەڕەنسی بە Règlement Organique ناسرا. (٢)

بەپێی لێژگەیشتننامەکە بەڕیوەبەرێتی ناوجەکان لەنێوان دروزی و مەسیحییەکان دابەشکرا، بەپێی ئەوەی لە هەر شارۆچکەیەک کامەیەن زۆرینەیە، ئەو لایەنە بەڕیوەی ببات، تێیدا بەڕیوەبردنی ناوچە باکوورییەکانی چیای لوبنان (لوبنانی بچووک) بەر مەسیحییەکان و ناوچە باشووریەکان بەر درووزییەکان کەوتن (٢١)

لە ساڵی ١٨٦٤ ئەنجوومەنی نوێنەرانی  لوبنانی بچووکیش بە ١٢ ئەندام سپێردرا کە حەوت مەسیحی (چواریان مارۆنی و ئەوانیتر کەمینە مەسیحییەکانی دی )و پێنج مسوڵمان(سێ درووزی، شیعیەیەک و سوننەیەک) بوون، ئەم پێکهاتەیە بە درێژایی حوکمی عوسمانی بەردەوامبوو کە زیاتر لە نیو سەدەی خایاند، راددەیەکی باش لە ئارامی دابینکرد، تاوەکوو هاتنی فەرەنسییەکان بۆ لوبنان لەپاش جەنگی یەکەمی جیهانی. (٢٩) به‌و شێوه‌یه‌ یەکەم ئەزموونی هاوبەشی ( سازان) دەسەڵات  بۆ بەرگرتن بەو توندوتیژییانەی لەنێو کۆمەڵگەی لوبنانی ئەوکات روویاندا، له‌سه‌ر ده‌می عوسمانییه‌كدا له‌ لوبنان پێكهێنرا.

  • فه‌ڕه‌نسا و دامه‌زراندنی كۆماری لوبنان

دووه‌م ئه‌زمونی ‌سازان له‌و وڵاته‌دا

موتەسەریفییەتی چیای لوبنان (لوبنانی بچووک)، هەر لە لێکگەیشتننامەکەی ١٨٦١ ەوە بەردەوامبوو تاوەکوو ساڵی ١٩١٨ تایبەتمەندێتییەکی تایبەتی پێدرابوو لەناو سیستمی ئیداریی عوسمانییەکان لە ناوچەی شام، حاکمێکی مەسیحی عوسمانی غەیرەتورکی لەلاین عوسمانییەکانه‌وه‌ بۆ دیاریکرا بە رەزامەندی وڵاتانی زلهیزی ئەوروپا، کە بریتی بوون لە (بەریتانیا، فەڕەنسا، پرۆسیا، ڕووسیا، نەمسا و ئیتاڵیا). (٢٢)

ساڵی ١٩١٨ جەنگی یەکەمی جیهان بە شکستی عوسمانییەکان کۆتاییهات و هێزی هاوپەیمانان چوونە ناو لوبنان. هەر ئەو ساڵە کۆمەڵەی گەلان (عوسبەتول ئومەم)  لوبنانی خستە ژێر چاودێری خۆی و فەرمانڕەواییەکەشی وەکو ئینتیدابی فەڕەنسا ناسێنرا لە چوارچێوەی رێکلکەوتنی سایکس بیکۆ. ساڵی ١٩٢٠ فەڕەنسییەکان دەوڵەتی لوبنانی گەورەیان دامەزراند، بەوەی ناوچەگەلێکی دیکەیان خستە سەری و لوبنانی بچوك بوو به‌و لوبنانه‌ی ئیستا.  (٢٣)

  • ئینتیدابی فەرەنسی لەسەر لوبنان ١٩٢٠ – ١٩٤٣

لە سالانی ١٩٢٠-١٩٢٢ فەرەنسییەکان فەرمانڕەوای خۆیان بۆ بەڕیوەبردنی لوبنان دادەنا، ئەنجوومەنێکیشیان لە پێکهاتە سەرەکییەکانی لوبنان درووستکرد، کە ١٧ کەس بوون و هەر خودی فەرەنسییەکان هەڵیان دەبژاردن. سالی ١٩٢٢ فەرەنسییەکان هەڵبژاردنی گشتییان لە لوبنان بەڕێوەبرد بۆ هەڵبژاردنی ٣٠ ئەندامی  ئەنجوومەنی نوێنەران لەلایەن خەڵکەوە، بەڵام رێژەی کورسییەکان بەپیی سەرژمێرییەکانی ١٩٢١ دیاریکرا و خەڵکی تەنیا ده‌نگیان به‌ کەسی دڵخوازی خۆیان بۆ پڕکردنەوەی ئەو کورسییانە ده‌دا، و ئەندامانی ئەنجوومەنەکە بۆ چوار ساڵ هەڵدەبژیردران. (٢٨)

ساڵی ١٩٢٦ دەستووری لوبنان پەسەندکرا و دروستکردنی کۆماری لوبنان راگەیەنرا، مانگی ١٢ی هەمان ساڵ یەکەم سەرۆک کۆمار هەڵبژیردرا کە شارل دەبباس بوو، لەلایەن ئەنجوومەنی پیران و ئەنجوومەنی نوێنەرانی لوبنان، به‌و شێوه‌یه‌ لوبنان بووە یەکەم سیستمی کۆماری لەنێو وڵاتانی عەرەبیدا. لەماوەی ئینتیدابدا، جگە لە بەرپرسانی لوبنان، هەمیشە فەرمانرەوایەکی فەرەنسیش هەبووە کە کۆنترۆڵی بڕیارە چارەنوسساز و گرنگەکانی کردووە و بە (مەندووبی سامی یان کۆمیسیاری سامی) ناسراوە، کە رۆڵی حاکمی سەربازی دەبینی و دەسەلاتێکی فراوانی هەبوو. (٢٤)

ساڵی ١٩٣٢ فەڕەنسییەکان سەرژمێریی لوبنانیان کرد، کە بووە بڕواپێکراوترین بەڵگەنامە بۆ پێکهاتەی ئایینی وڵات و تاوەکو رێککەوتننامەی تائیف لە ١٩٨٩ کاریپێکرا، بەپیی ئەم سەرژمیرییە کۆی ژمارەی دانیشتووان ٧٨٥ هەزار کەس بوون کە زیاتر لە سەدا پەنجا ویەکی دانیشتووان مەسیحی (مارۆنی، رۆمی ئەرسەزۆکس، رۆمی کاسۆلیک و کەمینەی دیکەی مەسیحی)  بوون و سەدا چل و هەشتیش  مسوڵمان (سوننە، شیعە، درووز) بوون. (٢٤)

ئەم شیوازە لە حوکمرانی بەردەوامبوو تاوەکوو سالێ ١٩٤٣ و راگەیاندنی سەربەخۆیی لوبنان، کە تێیدا پەیماننامەی نیشتیمانی واژووکرا لەنێوان مسوڵمان و مەسیحییەکان، کە تێیدا لەسەر ئەم خالانە رێککەوتن: (٢٥)

دەبێ سەرۆک کۆمار لە پشکی مەسیحییە مارۆنییەکان بێ.

دەبێ سەرۆکوەزیران لە پشکی سوننەکان بێ.

سەرۆکی پەڕلەمان لە پشکی شیعەکان بی.

جێگری سەرۆکی پەڕلەمان لە مەسیحیی رۆمی ئەرسۆزۆکس بی.

رێژەی مەسیحی و مسوڵمان لە پەرلەمان شەش بە پێنج بێ.

مەسیحیەکان قبوڵی بکەن، کە شوناسی دەوڵەتی لوبنان عەرەبییە نەک رۆژئاوایی.

مسوڵمانان واز لە هەڵپەی یەکگرتن لەگەڵ سووریا بهێنن.

بەمجۆرە هەر لە سەرەتای دامەزراندنی کۆماری لوبنانیش لە ساڵی ١٩٢٦، سیستمی سیاسی ئەو وڵاتە پشتی بەستووە بە لامەرکەزی ئیداری و بەشداری گرووپە جیاوازەکان لە حکومەت و دەسەڵاتدا، کە رەنگدەرەوەی کۆمەڵگەی هەمەڕەنگی لوبنان بووە. واتە هاوپەیمانییەتێکی فراوانی لایەنەکان هەبووە بۆ پێکهێنانی حکومەت و جومگە ئیدارییەکانی وڵات. ئەم سازانە تەنانەت دابەزیوەتە ئاستی بەڕێوەبردنی پارێزگاکانی وڵاتیش. (٣-سەرچاوە)

ئەگەر سەرنجبدەین  مێژووی دێرینی ئەو شیوازە لە دیموکراسی لە لوبنان، بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە هەر لە سەرەتای دامەزراندنیەوە تاوەکوو دوو دەیە پاشتریش وڵاتێکی ژێردەستەی فەڕەنسا بووە، بۆیە فەڕەنسا مەبەستی بووە بۆچوونی خۆی بۆ شیوازی حوکمڕانی لە لوبناندا بچەسپێنێت (٤)

لە سەدەی نۆزدە زۆرینەی رەهای لوبنانی بچووک مەسیحی مارۆنی بوون، دەسەڵاتی راستەقینەش لای سەرۆک کۆمار بوو کە لەوان بوو. بەڵام ساڵی ١٩٢٠ فەرەنسا لوبنانی گەورەی دامەزراند، کە چەند هەرێمێکیی دیکە (باکووری لوبنان، باشووری لوبنان و بیقاع) ی خستە سەر و بەوەش مارۆنییەکان هەرچەندە هەر زۆرینە بوون، بەڵام تەنیا ٣٢% ی کۆی دانیشتوانیان پێکدەهێنا بەپێی ئاماری سییەکانی سەدەی رابردوو، رێژەی گشتی مەسیحییەکانیش ٥١% بوو.

درووستکردنی لوبنانی گەورە، گۆڕانکاریی لە باڵانسی هێزی پێکهاتەکان هێنایه‌ گۆڕێ، بۆ نموونە مەسیحییەکان چیدیکە ئەو زۆرینەیەی جاران نەبوون، لەنێو مسوڵمانەکانیش پێکهاتەی سوننە بووە زۆرینە و درووزییەکان ئەو پایە و دەسەڵاتەی جارانیان نەما و بوونە کەمینە. (٢٧)

  • شکستی فەڕەنسا و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سازان سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی شه‌ڕ

 ساڵی ١٩٤٠ ئەڵمانیای نازی لە هێرشێکی بەرفراواندا لە چوارچێوەی جەنگی جیهانیی دووەم پەلاماری هاوپەیمانانی دا، تەنیا لە شەش هەفتەدا فەڕەنسا، بەلجیکا، لۆکسمبۆرگ و هۆڵەندای داگیرکرد (٣٠)

داگیرکرانی فەڕەنسا، پێگەی ئەو وڵاتەی لە ناوچەکانی ئینتیدابی خۆیدا لاوازکرد كه‌ لوبنانیش یه‌كێك له‌و ناوچانه‌ بوو. لەم نێوەندەدا لە لوبنان سێ روانگەی دژیەک درووستبوون، مەسیحییەکان داوایان دەکرد لوبنان لەژێر ئینتیدابی فەڕەنسا بمێنێتەوە، ناسیۆنالیستە عەرەبەکان داوایاندەکرد لووبنان بخرێتە سەر سووریا، نیشتیمانپەرستە لوبنانییەکانیش داوای سەربەخۆیی لوبنانی گەورەیان دەکرد. روانگە نانکۆکەکان لە پەیماننامەی نیشتیمانی ساڵی ١٩٤٣ روانگەیەکی هاوبەشیان درووستکرد، وەکوو بەندە سەرەکییەکانمان روونکردەوە (٣١).

هه‌روه‌ها دابەزینی رێژەی مەسیحییەکان بەراورد بە زۆربونی  مسوڵمانەکان، وایکرد ملمملانیی نوێ بێتە ئارا و تێدا مسوڵمانەکان داوای دووبارە رێککەوتنەوەیان کرد، بە تایبەت کە پێگەی فەرەنسییەکان لە لوبنان لاواز بوو بەهۆی داگیرکردنی فەرەنسا لەلایەن سوپای نازی. ئەوە بوو پەیماننامەی نیشتیمانیی ١٩٤٣ پەیدا بوو، کە رەچاوی ئەو گۆڕانەی کردبوو. (٥)

هۆکاری زۆربوونی ژمارەی دانیشتوانی عەرەبی سوننە له‌لوبناندا لەو قۆناغەدا بەهۆی دروستکردنی لوبنانی گەورە بوو‌، دواتریش زیادبوونێکی ناڕەوای دیکە روویدا جەهۆی ئەوەی كه‌ ئه‌وانه‌ی زیادبوون خه‌ڵكی ره‌سه‌نی لوبنان نه‌بوون، به‌ڵكو بەهۆی کۆچی بە کۆمەڵی فەلەستینییەکان لە سالانی ١٩٤٨ (دامەزراندنی ئیسرائیل) و ١٩٦٧ (دۆڕانی سوپای عەرەبی لە بەرامبەر ئیسرائیل) و ١٩٧٠ (راوەدوونانی فەلەستینییەکانی سەر بە عەرەفات لە ئوردن)، هاتنه‌ لوبنان.

پاش پەیماننامەی نیشتیمانی و چەند ساڵ لە ئارامیی، لە ساڵانی ١٩٥٠ کان دۆخەکە بەرەو گرژی چووەوە. هاتنە سەرکاری جەمال عەبدولناسر له‌ میسر لە ساڵی ١٩٥٢ بووە هۆی تاودانی هەستی ناسیۆنالیستی عەرەبی لە لوبنان لەنێو مسوڵمانەکان.

هەروەها کاتێک ساڵی ١٩٥٦ بەریتانیا و فەڕەنسا (بە هاوکاری ئیسرائیل) پەلاماری میسریاندا لە سەروبەندی خۆماڵیکردنی نۆکەندی سویس، کەمیل شەمعون سەرۆکە مەسیحییەکەی لوبنان ئامادە نەبوو پەیوەندییەکانی لەگەڵ ولاتانی رۆژئاوا تێکبدا. جەمال عەبدولناسر تەواو لەم هەڵوێستە تووڕەبوو، وتی (فەرمانڕەوایانی لوبنان لە پشتەوە خەنجەریان لێداین لە کاتە سەختەکەماندا)، ئەوەش ئەوەندەی تر تووڕەیی نەتەوە پەرستە عەرەبەکانی زیادکرد.

مانگی شوباتی ١٩٥٨ سوریا و میسر یەکیانگرت و کۆماری عەرەبی یەکگرتوویان دامەزراند و داوای پەیوەندیکردنی وڵاتانی دیکەی عەرەبییانکرد و دیسان مسوڵمان و نەتەوەپەرستەکانی لوبنان و تەنانەت بەرپرسە حکومییە مسوڵمانەکانیش داوای چوونە ناو ئەو کۆمارەیان کرد، به‌ڵام مەسیحییەکان رەتیانکردەوە.

١٤ ی تەمووزی ١٩٥٨ شۆرشی عێراق لە دژی رژێمی پاشایی لایەنگری رۆژئاوا سەرکەوت و ئەوەش زیاتر نەتەوەپەرستەکانی لوبنانی جۆشدا و تەنانەت بەشێک لە رادیۆکانی ناو لوبنان بانگەوازی ئەوەیان دەکرد کە ئیتر نۆرەی رووخانی کەمیل شەمعونە! ئەوەبوو سەرۆک شەمعون داوای دەستێوەردانی ئەمریکای کرد بۆ رێگری لە سەرکەوتنی بلۆکی کۆمۆنیزم ، بەیانی ١٥ی تەمووزی ١٩٥٨ هیزی سەربازی ئەمریکا گەیشتنە لوبنان بە تایبەت فڕۆکەخانەی بەیرووت و بەندەرەکان و شوێنە ستراتیژییەکان. له‌و سه‌روبه‌نده‌دا گرژییەکان گه‌یشتنه‌ شەڕو پێکدادانی نێوان مسوڵمان و مەسیحییەکان و هەرچەندە ٢-٤ هەزار کەس کوژران، بەڵام بەهۆی هەبوونی ئەمریکییەکان هەر زوو شەڕەکە کۆنترۆڵکرا و پاش سێ مانگ و ئارامبوونەوەی دۆخەکە، ئەمریکییەکان کشانەوە. (٣٣)

هاتنی به‌كۆمه‌ڵی فه‌له‌ستینییه‌كان بۆ لوبنان لە سەروبەندی دامەزراندنی ئیسرائیل لە ١٩٤٨ و دۆڕانی عەرەبەکان لە شەڕی ١٩٦٧ ته‌نها گرفتی بۆ زۆرینه‌ی ره‌سه‌نی لوبنان دروست نه‌كرد، به‌ڵكو دەستێوەردانی چەکدارە فەڵەستینییەکان لە کاروباری لوبنان و بەشەڕهاتنیان لەگەڵ سوپای لوبنان ناکۆکی مەسیحی و مسوڵمانەکانی زیاتر کرد و چەندین شەڕ و ئاڵۆزی روویاندا، ئیدی لە ساڵی ١٩٧٥ شەڕیکی ١٥ ساڵەی ناوخۆیی بەرۆکی لوبنانی گرت.

  • ئاڵۆزی نوێ و رێخۆشکردن بۆ شەڕی ناوخۆیی لوبنان

کۆتایی شەستەکان ناکۆکی نێوان چەکدارە فەلەستینییەکان و سوپای لوبنان پەرەی سەند و ساڵی ١٩٦٩ گەیشتە ئاستی پێکدادان. ئەمانە و بەردەوامی ناکۆکییەکانی شەڕەکەی ١٩٥٨ دۆخێکی گرژیان پێکهێنا لە ١٩٧٠ کاندا و دەگوترێ هەوێنی شەڕە ناوخۆییەکەی ١٩٧٥ بوون کە تاوەکوو ١٩٩٠ بەردەوامبوو. (٣٤)

شەڕەکەی ١٩٦٩ی نێوان سوپای لوبنان و فەلەستیننەکان، بە رێککەوتنێک کۆتاییهات کە شەرعیەت دەداتە مانەوەی رێکخراوی ئازیدیخوازی فەلەستنی (بە سەرۆکایەتی یاسر عەرەفات) لەسەر خاکی لوبنان، ئەوەش پاش ئەوەی ئوردن لەسەر خاکی خۆی وەدەری نان و زۆری لێ کوشتن، بە تۆمەتی هەوڵی کودەتا بەسەر مەلیک حوسێن. رێکخراوەکەی عەرەفات باڵێکی توندڕەوتری درووستکرد بەناوی (سێپتەمبەری رەش) وەک ئاماژەیەک بۆ شالاوی سێپتەمبەری ئەردەن بۆسەر رێکخراوەکە.

جگە لە ئەنجامدانی چالاکی مەیدانی دژی ئیسرائیل، ئەم باڵە لە ساڵی ١٩٧٢ نۆ کەس لە تیمی ئۆڵەمپی ئیسرائیلیان لە ئەڵمانیا بە بارمتە گرت، کە لە رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ پۆلیسی ئەڵمانیا هەر نۆیان کوژران لەگەڵ چوار لە تیرۆریستە رفێنەرەکان. ساڵی ١٩٧٣ لە تۆڵەی ئەمەدا، تیمێکی بژاردەی ئیسرائیل بە نهێنی دەگەنە بەیرووت و سێ بەرپرسی باڵای رێکخراوی ئازادیخوازی فەلەستین تیرۆر دەکەن.

هاوكات گرژییە ناوخۆییەکانی لوبنان  به‌شێوه‌یه‌ك پەرەدەستێنن، كه‌ سەرەنجام لە نیسانی ١٩٧٥ شەڕی ناوخۆ دەستپێدەکات لەنێوان چەکدارە فەلەستینییەکان و هەوادارە لوبنانییە مسوڵمانەکانیان لەلایەک و چەکدارە مەسیحیەکان لەلایەکی دی، لە ١٩٧٦ سووریا هیزێک بەناوی ئاشتیپاریز دەنێرێتە لوبنان، بەڵام بۆ ٣٠ ساڵی تەواو لەناو لوبنان دەمێننەوە! ساڵی ١٩٧٨ رێکخراوی ئازیدیخوازی فەلەستنی پەلاماری پاسێک دەدەن لە باکووری ئیسرائیل، ئیسرائیل بۆ دوورخستنەوەی مەترسی ئەو رێکخراوە، لەشکرکێشی دەکاتە سەر خاکی لوبنان، دواتر نەتەوە یەکگرتووەکان ئیسرائیل دەکشینێتەوە لەپاش درووستکردنی ناوچەکەی لە چەک داماڵراو بە پانایی ١٢ میل لە خوارووی لوبنان بۆ رێگاگرتن لە پەڕینەوەی پڕیشکی ئاگری شەڕی لوبنانییەکان بۆناو ئیسرائیل.

ساڵی ١٩٨١ ئیسرائیل بۆمببارانی بارەگاکانی رێکخراوی ئازیدیخوازی فەلەستنی دەکات لە رۆژئاوای بەیرووت و ٣٠٠ کەسی مەدەنی دەکوژێت. دواتر بە دەسپێشخەری ئەمریکا ئاگربەست لەنیوان ئیسرائیل و ئەو رێکخراوە و هیزەکانی سووریا لە لوبنان دەچەسپێ.

ساڵی ١٩٨٢ رێکخراوی ئازیدیخوازی فەلەستنی هەوڵی تیرۆرکردنی باڵیۆزی ئیسرائیل لە بەریتانیا دەدات، دیسان ئیسرائیل لە تۆڵەی ئەمەدا بە ٦٠ هەزار سەربازەوە لەشکرکێشی دەکاتە سەر باشووری لوبنان بۆ راوەدوونانی رێکخراوی ئازیدیخوازی فەلەستنی، ئیدی ئەو رێکخراوە و عەرەفاتی سەرۆکیان لە لوبنان هەڵدین و عەرەفات لە تونس نیشتەجێدەبێت تاوەکو ١٩٩٤ کە پاش رێککەوتن لەگەڵ ئیسرائیل گەڕایەوە غەززە.

لە سێپتەمبەری ١٩٨٢ سەرۆکی هەڵبژێردراوی لوبنان بەشیر ئەلجەمیل (مەسیحی بوو، لایەنگری ئیسرائیل بوو) پاش ماوەیەکی کەم لە سوێندی دەستووری تیرۆردەکرێت، یەک رۆژ دوای ئەوە ئیسرائیل بەم هۆیەوە هێز دەگەیەنێتە رۆژئاوای بەیرووت. رۆژێک پاشتر میلیشیا مەسیحییەکان شالاو دەبەنە سەر فەلەستیننە ئاوارەکان لە کەمپەکانی سەبرا و شاتێللا و ٨٠٠ پەنابەری فەلەستینی قەتڵوعام دەکەن، به‌و هۆیه‌وه‌ ئیسرائیل تۆمەتباردەکرێ بەوەی هیچی نەکردووە بۆ رێگری لەو کوشتارە.

لەم سەروبەندەدا و لە ساڵی ١٩٨٢ بە سپۆنسەری ئێران حیزبوڵڵا درووستدەبێ لە ناوچە شیعەنشینەکانی باشووری لوبنان بە ئامانجی راوەدونانی ئیسرائیل و ئەمریکا و درووستکردنی دەولەتی ئیسلامی شیعە لە لوبنان، ١٨ی نیسانی ١٩٨٣ حیزبوڵڵا هێرشی خۆکوژی دەباتە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە رۆژئاوای بەیرووت و ٦٣ کەس دەکوژێت! رۆژی ١٧ی ئایاری ١٩٨٣ بە دەسپێشخەری ئەمریکا هەردو دەوڵەتی لوبنان و ئیسرائیل رێککەوتننامەی ئاشتی واژوو دەکەن، به‌پێی رێككه‌وتن نامه‌كه‌ ئیسرائیل لە خاکی لوبنان دەکشیتەوە، بەو مەرجەی سووریاش بکشێتەوە، بەڵام سوریا کشانەوە رەتدەکاتەوە.

له‌ ٢٣ی ئۆکتۆبەری هەمان ساڵ، حیزبوڵڵا تەقینەوەیەکی خۆکوژی لە بارەگای هێزەکانی ئەمریکا و فەرەنسا لە بەیرووت ئەنجامدەدا، لە ئەنجامدا ٢٩٨ سەرباز دەکوژرێن، پاش جەند مانگێک ئەمریکا لە لوبنان پاشەکشە دەکات. لە ١٨ی یەکی ١٩٨٤ سەرۆکی زانکۆی ئەمریکی لە لوبنان تیرۆردەکرێت.

ئاداری ١٩٨٤ لوبنان لەژێر فشاری سووریا لە رێککەوتنەکەی لەگەڵ ئیسرائیل پاشگەزدەبێتەوە، لە ٢٠ی سێپتەمبەری ١٩٨٤ بارەگای باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەیرووتی رۆژهەڵات دەتەقێنرێتەوە و ٢٣ کەس تێیدا دەکوژرێن. حوزەیرانی ١٩٨٥ ئیسرائیل زۆربەی هێزەکانی لە لوبنان دەکێشێتەوە و تەنیا لە هێڵی پانایی ١٢ میلی خوارووی لوبنان دەمینێتەوە کە پێشووتر نەتەوە یەکگرتووەکان وەکوو ناوچەی داماڵراو لە چەک دیاریکردبوو، ساڵی ١٩٩٠ جەنگی ناوخۆیی لوبنان بە فەرمی کۆتاییهات. (٣٥)

  • رێککەوتنی تائیف

رێککەوتننامەی تائیف (کە بە رێککەوتننامەی ئاشتبوونەوەی نیشتیمانیش ناودەبرێت) رێککەوتننامەیەک بوو بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی ناوخۆی لوبنان و گێڕانەوەی ئاساییبوونەوەی سیاسی (٣٦). رێککەوتننامەکە لە ناوچەی تائیف لە عەرەبستانی سعودی گفتوگۆکرا، لە ٢٢ی ئۆکتۆبەری ١٩٨٩ واژووکراو لە ٥ی تشرینی دووەمی هەمانساڵ لەلایەن پەڕلەمانی لوبنان پەسەندکرا (٣٧).

رێککەوتنەکە بە سەرۆکایەتی پەڕلەمانی لوبنان حوسێن حوسێنی و لەنێوان پەڕلەمانتارە لە ژیانداماوەکانی خولی پەڕلەمانیی ساڵی ١٩٧٢ی لوبنان تاووتوێ کرا، بە دەسپێشخەری سعودیە و بەشداری ناراستەوخۆی ئەمریکا و رۆڵی پشتبەردەی سوریا (٣٨)ئێرانیش پشتیوانیی بۆ رێککەتننامەکە دەربڕی (٣٩).

  • رێككه‌وتننامه‌ی تائیف، سه‌ره‌تای قۆناغێكی تری حكومه‌تی سازان

لە رێککەوتننامەی تائیفدا، ئەو پشک پشکێنەیەی تەنیا رێککەوتنی زارەکی بوو وەکوو نەریتێکی سیاسی مابووەوە، بووە رێککەوتنێکی نووسراو و بە فەرمی پۆست و پلەکان دابەشکران (٥٣) لە رێککەوتنەکەدا بە فەمی ئەوە نووسرا کە سەرۆک کۆمار بۆ مارۆنییەکانە، سەرۆکوەزیران بۆ سوننەکان و سەرۆک پەرلەمان بۆ شیعەکانە، پێشتر هەرگیز بە فەرمی ئەمە لە چوارچێوەی رێککەوتنێکدا نەنوسرابوو (٥٤).

لە رێککەوتننامەکەدا، با پاساوی زیادبونی رێژەی مسوڵمانەکان، هەندێک گۆڕان لە بەرژەوەندیی مسوڵمانەکان جێگیرکران، وەکو کەمکردنەوەی دەسەڵاتەکانی سەرۆک کۆماری مەسیحی و زیادکردنی دەسەڵاتەکانی سەرۆکوەزیرانی سوننی، هەروەها زیادکردنی پشکی مسوڵمانەکان لە پەرلەماندا. لە رێککەوتنی پێشوودا رێژەی کورسییەکەکانی مەسیحی و مسوڵمانەکان شەش بە پێنج بوو، بەڵام لە تائیفدا کرایە نیوە بە نیوە، هەروەها دەسەلاتەکانی سەرۆک پەرلەمانی شیعە زیادکران. (٥٣)

لەگەڵ ئەمانەشدا کۆمەڵێک پۆستی گرنگ هەر لە دەستی مەسیحییەکاندا مانەوە، وەکوو؛ سەرۆک کۆمار، فەرماندەی سوپا، فەرمانڕەوای بانکی ناوەندی، بەرپرسی هەواڵگریی سەربازی و سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی (٥٤).

  • رێککەوتننامەی تائیف لە ساڵی ١٩٨٩ قۆناغێکی نوێی لە لوبنانی پاش شەڕ دەستپێکرد. (٦)

پەیماننامەی نیشتیمانیی ١٩٤٣ مافی ڤیتۆی دایە کەمینەکان. واتە ئیدی زۆرینە بۆی نەبێ بێ رەزامەندی کەمینەکان بڕیاری گرنگ بدات. هەموارە دەستوورییەکانی پاش رێککەوتننامەی تائیف (١٩٨٩) ئەوەیان چەسپاند کە هەر بڕیارێکی گرنگی حکومەت پێویستی بە رەزامەندی دوو لە سێی وەزیرەکان دەبێ، هەروەها سێیەکی وەزیرەکان + ١ مافی ڤیتۆیان هەیە. (٧)

هەر لەو پەیماننامەیی نیشتیمانی ١٩٤٣دا ئەوە چەسپێنرا کە دەبێ سەرۆک کۆمار مارۆنییەکی مەسیحی بێت و سەرۆکوەزیرانیش مسوڵمانێکی سوننە بێت. (٨)

دیموکراسییە کۆدەنگییەکەی لوبنان بۆ ئەوە بووە هەر ١٨ ئایین و ئایینزاکەی لوبنان لەخۆبگرێ لەپێناو یەکپارچە مانەوەی لوبنان. (٩)

لە سایەی ئەو سازانەدا و لەژێر رۆشنایی رێککەوتننامەی تائیف و پاش دوا هەمواری دەستوور لە پاش شەڕی ناوخۆ لە ١٩٩٠ کورسییەکانی پەڕلەمانی لوبنان بەمشێوەیە بە جێگیری دابەشکراون: (١٠)

-کۆی کورسییەکان: ١٢٨

مەسیحییەکان ٦٤ کورسی و مسوڵمانەکان ٦٤ کورسی

هەر ئایینە و کورسییەکانی خۆی بەگوێرەی پێکهاتەکانی بەشکردووە بەمشێوەیە:

مەسیحییەکان:

مارۆنی: ٣٤ کورسی

رۆمی ئەرسۆزۆکس: ١٤

رۆمی کاسۆلیک: ٨

ئەرمەنی ئەرسۆزۆکس: ٥

ئەرمەنی کاسۆلیک: ١

ئینجیلییەکان: ١

کەمینە مەسیحییەکانی دیکە: ١

مسوڵمانەکانیش بەمشیوەیە ٦٤ کورسییەکەی خۆیان بەشکردووە:

سوننە: ٢٧

شیعە: ٢٧

دروز: ٨

عەلەوی: ٢

..

ئەم جۆرە لە دیموکراسی پێش ئەم ناوچەیە لە وڵاتانی ئەورووپای وەکوو سویسرا و بەلجیکا و هۆڵەندا و نەمسا جێبەجێکراوە و هەریەکەیان بەپێی دۆخی نێو وڵاتەی خۆی چەسپاندوویەتی، ئەویش پاشئەوەی کۆمەڵگەکانیان گەیشتوونەتە ئاستێکی بالای کەلتووری و شارستانیەت، کاتێک عەلمانییەتی راستەقینە و هاوڵاتیبوونی سەردەمییانە تێیاندا چەسپیوە.

بەڵام لە لوبنان هەر لایەنە هەمیشە سکاڵا دەکات کە هێشتا پشکی خۆی لە دەسەڵات وەرنەگرتووە، هەمیشە خۆی بە ستەملێکراو دەناسێنێ، دژایەتی دەوڵەت دەکات، هەڕەشە لە کۆمەڵگەی لوبنانی دەکات بەوەی هێشتا لە دەوڵەتدا پشکی تەواوی خۆی پێنەدراوە. وەهای لێهاتووە هەموو ئیستیحقاقە دەستوورییەکانی لوبنان لەژێر هەڕەشەدابن، هەر پێکهاتەیەک دەتوانێت هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لوبنان شکستپێبهێنێ ئەگەر کۆک نەبوو لەسەر ئەو کەسەی دەبێتە سەرۆک، هەروەک هەر پێکهاتەیەک دەتوانێت پێکهێنانی حکموتە پەکبخات ئەگەر لەسەر پشکی خۆی لە پۆستە وزارییەکان و ناوی وەزیرەکان رازی نەبێت. ئەمجۆرە لە دیموکراسی ئەگەر بەبێ بنەمادانانی جێگیر و رێکارییەکی پەسەند و چارەیەکی دەستووری بەردەوامبێ، ئەوە ناکۆکییە ناوخۆییەکان زیاتر دەکات و بۆ هەسر دەستکەوتێک، ململانێیەکی نوێ درووستدەکات. (١١)

……

لێره‌وه‌ دابنێ بۆ ئه‌نجامی لوبنان

دیموکراسیەتی سازان نەک هەر سەقامگیری لوبنانی نەپاراست، بەڵکو لە سایەیدا وەکوو هێنری کیسنجەر گوتوویەتی “هەموو ١٠ ساڵێک ئەگەرێکی تەقینەوەی دۆخەکەی هەیە” (١٢-سەرچاوە).

پاش زیاتر لە سەدە و نیوێک لە دیموکراسیەتی سازان لە لوبنان، نەیتوانیوە سیستمێکی ئامانجەکانی بپێکێت لە ئارامی و پێشکەوتن و تییدا ئەمانە روویانداوە:

لەماوەی چەندین دەیەی سازان نەیتوانی شوناسێکی نیشتیمانیی لوبنانی درووستبکات کە شوناسە لۆکاڵییەکان بەشێک بن لێی. ئەوەش وایکرد نەتوانرێ ستراتیژیەتێکی ئاساییشی نیشتیمانی دابڕێژن و لوبنان بێلایەن بکات لە ململانێ و مشتومڕە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان. ئەوەبوو لێکەوتەی شەڕی عەرەب ئیسرائیل بووەهۆی تاوسەندنی شەڕێکی ناوخۆیی ماڵوێرانکەر بۆ لوبنان لە ١٩٧٥-١٩٩٠ کە بە کوژرانی ١٢٠-١٥٠ هەزار کەس ئاوارەبوونی سەدان هەزار کەس کۆتاییهات. (١٣)

سیاسەتێکی چەقبەستووی دووبارە: گۆڕانێکی زۆر بەسەر کۆمەڵگەی لوبنانی هاتووە و سیاسەتەکە تەنیا سەرنجی لەسەر پشک پشکێنەی پێکهاتەکانی و نەیتوانیوە هاوتا لەگەڵ گۆڕانی کۆمەڵگەی لوبنانی خۆی بگۆڕێت. (١٤)

گەندەڵیی کارگێڕیی: گەندەڵی و بەرتیل و مەحسوبییەتی نێو سیستمی ئیداریی وڵات و نایەکسانی لە دەستکەوتنی هەلی کار، کە رێگای خۆشکردوە بۆ کۆچی کەسانی خاوەن توانا و بەهرە (١٥)

حوکمرانییەکی لاواز و ناکارا: لوبنان جگە لەوەی ٢٨ هەمین وڵاتی هەرە گەندەڵی جیهانە بە گوێرەی پیوەرەکانی رێکخراوی شەفافییەتی جیهانیی لە ٢٠١٦ دا، بەپێی پێوەرەکانی کۆڕبەندی ئابووریی جیهانیش چوارەمین حکومەتی هەرە لاواز و ناکارایە. (١٦)

ناسەقمگیری ئەمنیی: سەرهەڵدانی چەندین قەیرانی پڕ توندوتیژی، کە گەورەترینیان شەڕی ناوخۆیی ١٥ ساڵەی ١٩٧٥-١٩٩٠ بوو

نەمانی رێوشوێنەکانی چاودێری و لێپرسینەوە: لایەنە پێکهێنەکانی حکومەت، هەمان لایەنە پێکهێنەکانی پەڕلەمانن بە نزیکەی هەمان رێژە، بۆیە پەڕلەمان رۆڵی چاودێری و لێپرسینەوەی حکو،ەتی لەدەستداوە. (١٧)

شەکەتبوونی حکومەت لە ئەنجامی هەوڵی بەردەوام بۆ رازیکردنی هەموو لایەنە پێکهێنەکانی دەسەڵات کە لەمپەر درووستدەکەن بۆ تێپەراندنی بڕیار و راسپاردەکانی حکومەت، چونکە لە سایەی سازاندا بە زۆرینەی سادە بڕیارەکان ناچنە بواری جێبەجێکردنەوە. (١٨)

ئەزموونە جیاوازەکانی سازان لە لووبنان، وەکوو رێوشوێنێکی کاتی و راگوزەر پیادەکران، گوایە دەبێ لە داهاتوو پرەنسیپی هاولاتیبوون و یەکسانی پیادەبکرێ، بەڵام ئەوە هەرگیز رووینەدا. (٣٢)

دەبێ بڵێێن سازانەکەی لوبنان هەرچەندە سەردەمگەلی ئارامی هێناوەتە ئارا، بەڵام بەوە ناسراوە بەردەوامیی سەقامگیرییەکەی پەیوەستبووە بە هەبوونی پشتوپەنایەکی بیانی. واتە کاتێک پشتوپەنایەکی بیانی بۆ سازان و رێککەوتنەکان هەبووبێ، ئەوە بەردەوامبووە، لەگەڵ نەمانی ئەو پشتوپەنایە، دیسان سەردەمی پشێوی پەیدابووەتەوە. (٢٦)  ((((( ئه‌م به‌شه‌م گواستۆته‌وه‌ بۆ قوفڵی باس )))))

له‌دوای داڕشتنه‌وه‌ی ئه‌م به‌شه‌، ئه‌زمونی هه‌ڵبژاردنه‌ تازه‌كان و حكومه‌ته‌كانیان یه‌ك باس بكه‌

ئەزموونی حکومەتداریی لوبنان لەپاش رێککەوتنی تائیف

لەپاش رێککەوتننامەی تائیف (١٩٨٩) کە کۆتایی بە شەڕی ناوخۆیی لوبنان هێنا، دە کەس بوونەتە سەرۆکی حکومەت، کە هەیان بووە جارێک زیاتر بووەتە سەرۆکی حکومەت، بۆ نموونە رەفیق حەریری پێنج جار حکومەتی پێکهێناوە!  کۆی حکومەتەکان لەو ماوەیە ١٦ حکومەت بووە (٤٠)  دەبێ بڵێن لەپاش واژووکردنی رێککەوتننامەی تائیف، حیزبوڵڵا بەشداریکردنی حکومەتی رەتکردەوە (٥٢)

  • یەکەم حکومەتی دوای رێککەوتنی تائیف

یەکەم حکومەتی دوای رێککەوتنی تائیف، کە دەکاتە حکومەتی پەنجاوهەشتهەمینی لوبنانی پاش سەربەخۆیی، لە ماوەی سەرۆکایەتی ئیلیاس هەڕاوی بوو، تێیدا سەلیم ئەلحوسس راسپێردرا بۆ پێکهێنانی کابینەی وەزاری.

بەپێی مەرسومی کۆماریی ژمارە (١) ولە ٢٥ی نۆڤەمبەری ١٩٨٩ سەلیم ئەلحوسس راسپێردرا. حکومەتەکە لە چواردە وەزارەت پێکهاتبوو، بۆ یەکەمجار لەپاش شەڕی ناوخۆ بە رەزامەندی مسوڵمان و مەسیحییەکان و بەپیی بەندەکانی رێککەوتنی تائیف پێکهات. حکومەتە لەلایەن پەڕلەمانی لوبنانەوە متممانەی پێدرا.

پێکهاتەکانی حکومەتەکە:

سێ وەزارەت بۆ مەسیحی مارۆنی، سێ وەزارەت بۆ مسوڵمانی سوننە، سێ وەزارەت بۆ مسوڵمانی شیعە، دوو وەزارەت بۆ مەسیحی رۆمی ئەرسۆزۆکس،  وەزارەتێک بۆ هەریەکە لە: رۆمی کاسۆلیک، درووز، ئەرمەن. (4٨) ئه‌م ره‌قه‌مه‌ چییه‌ و چه‌نده‌ ؟ سه‌رچاوه‌كه‌ مه‌به‌ستم رقه‌م چه‌نده‌.

ئەم حکومەتە لە ٢٤ی دیسەمبەری ١٩٩٠ دەستیلەکارکێشایەوە.

دەستلەکارکێشانەوەکە لە ئەنجامی ناکۆکی سەرۆک کۆمار ئیلیاس هەڕاوی و سەرۆکوەزیران سەلیم ئەلحوس بوو. سەلیم ئەلحوس بڕوای بە وەزارەتی ژمارە کەم و کەسانی تەکنۆکرات هەبوو لە هەموو پێکهاتەکان، بەڵام هەڕاوی بڕوای بەوە بوو کە دەبێ سیاسیە ناسراوەکان پۆستەکان وەربگرن. هەروەها سەلیم ئەلحوس دەیویست هەموو دەسەڵاتەکانی خۆی بەکاربهێنێ کە رێککەوتنی تائیف زۆر فراوانی کردبوون، هەرچی ئیلیاس هەڕاوی بوو ئەوە هێشتا لەگەڵ ئەو دۆخە نوییە رانەهاتبوو، هاوشێوەی سەرۆک کۆمارە خاوەن دەسەلاتە فراوانەکانی جاران رەفتاری دەکرد. هەڕاوی بێ گەڕانەوە بۆ دوو سەرۆکایەتییەکەی دیکە کەوتە راوێژ و کۆبوونەوەی تاکلایەنە لەگەڵ سووریا بۆ دیاریکردنی سرووشتی حموکەتی داهاتوو. کەڵەکەبوونی ناڕەزایەتییەکان وایان لە سەلیم ئەلحوس کرد دەستلەکارکێسانەوە پێشەکەش بکات و ئیلیاس هەراوی سەرۆککۆماریش خێرا قەبووڵی کرد. (٥٦)

ئەم کابینەیە لە هەندێک هەنگاوی سەرەتاییدا سەرکەوتوو بوو، وەکوو وەرگرتنەوەی بەشێکی بەرچاو لە باڵەخانە حکومییەکان کە حیزب و میلیشیاکان لە ساڵانی شەڕدا داگیریان کردبوون، بە تایبەت لە بەیرووتی پایتەخت. (٤١)

هەروەها بە هاوکاری سوریا کۆتاییهێنا بە یاخیبوونەکەی میشال عەون، کە سەرۆکی حکومەتی سەربازی بوو ئامادە نەبوو دان بە رێککەوتننامەی تائیف بنێ و دەیگوت ئەوە پێشێلکردنی مافی مەسیحییەکانە (٥٣).

بەڵام لەو هەنگاوە سەرەکی و ستراتیجییانە نەگەیشتە ئەنجام کە بەڵینی دابوو بەجییان بهێنێ، وەکوو: لە چەک داماڵێنی تەواوی میلیشیاکان و گێڕانەوەی چەکەکانیان بۆ دەولەت، سەپاندنی دەسەڵاتی دەوڵەتی لوبنان بەسەر هەموو ناوچەکانی وڵات، کۆکردنەوەی هێزەکانی سووریا لە یەک ناوچەی دیاریکراو و رێگاخۆشکردن بۆ کشانەوەی یەکجارەکییان (٤١).

  • کابینەی دووەمی حکومەت دوای رێککەوتنی تائیف

ئەم کابینەیە لەلایەن سەرۆکوەزیران عومەر کەرامی پێکهێنرا لە ٢٤ی دیسەمبەری ١٩٩٠، بەڵام خۆپیشاندانی فراوانی جەماوەری ناچاریکرد لە ١٦ی ئایاری ١٩٩٢ دەستلەکاربکێشێتەوە.

کابینەکە لە ٣٠ وەزارەت پێکهاتبوو کە بەمشیوەیە لەنێوان پێکهاتەکان بەشکرا:

٦ وەزارەت بۆ مارۆنی، ٦ وەزارەت بۆ سوننە، ٦ وەزارەت بۆ شیعە، ٤ وەزارەت بۆ رۆمی ئەرسۆزۆکس، ٣ وەزارەت بۆ دروز، ٣ وەزارەت بۆ رمۆی کاسۆلیک، دوو وەزارەت بۆ ئەرمەنی ئەرسۆزۆکس (٤٨)

خۆپیشاندانە جەماوەرییەکان بەهۆی تێکچوونی دۆخی ئابووری ولات بوون، چونکە لەو کاتەدا لیرەی لوبنانی بۆ خراپترین ئاست دابەزی و حکومەتیش نەیتوانی بەر بە دابەزینی بەردەوامی دراوی لوبنان لە بەرامبەر دۆلار بگرێ. خۆپیشاندانەکە ناونرا (شۆڕشی تایە) چونکە ناڕەزاییەکە بەشیوەی سووتاندنی تایە بوو لەلایەن خەڵکەوە و وایلێهات دووکەڵی رەش تەواوی ئاسمانی لوبنانی داپۆشی (٤٢).

  • کابینەی سێیەم

كابینه‌ی سێیه‌م وه‌ك كار به‌ڕێكه‌ر دامه‌زرا ؟ یان چی بوو، كه‌ ده‌گوترێ بۆ ئاماده‌كاری هه‌ڵبژاردن بووه‌، ره‌نگه‌ وه‌ك ئینقازه‌كه‌ بێ كه‌ به‌رهه‌م ساڵح داوای ده‌كرد كاتی ١٦ ی ئۆكتۆبه‌ر.

بەسەرۆکایەتی رەشید ئەلسولح پێکهات لە ١٦ی ئایاری ١٩٩٢ و لە ٣١ی ئۆکتۆبەری ١٩٩٢ کۆتایی بە کارەکانی هات.

ئەم حکومەتە لە ٢٤ وەزارەت پێکهاتبوو کە بەمشێوەیە دابەشکرا:

٥ وەزارەت بۆ مارۆنی، ٥ وەزارەت بۆ سوننە، ٥ وەزارەت بۆ شیعە، ٢ وەزارەت بۆ مرۆی کاسۆلیک، دوو وەزارەت بۆ درووز، وەزارەتێک بۆ ئەرمەن، وەزارەتێک بۆ مەسیحییە ئینجیلییە کەمینەکان (٤٨)

ئەم حکومەتە توانی ئامادەسازی بکات بۆ یەکەم هەڵبژاردنی پەرلەمانیی لوبنان لەپاش رێککەوتننامەی تائیف و لەپاش سەرکەوتنی هەڵبژارنەکان دەستی لە کارکێشایەوە تاوەکوو بەپێی ئەنجامەکانی ئەو هەڵبژاردنە حکومەتی نوێ پێکبێت. (٤٣)

  • کابینەی چوارەم

لە ٣١ی ئۆکتۆبەری ١٩٩٢ بە سەرۆکایەتی رەفیق حەریری پێکهات و تاوەکوو ٢٥ی ئایاری ١٩٩٥ بە دەستلەکاکێشانەوەی سەرۆکوەزیران کۆتایی بە کابینەکە هات.

پێكهاته‌ی كابینه‌كه‌ی حه‌ریری ؟

حەریری سکالای بوو لەدەست نەبوونی یەکدەنگی لەناو کابینەکەیدا. ئەوەبوو لە ٨ی ئایاری ١٩٩٤ گۆشەگیریی هەڵبژارد و بڕیاریدا وەکوو ناڕەزایی لەبەرامبەر نەبوونی هاوئاهەنگیی وەزاری لە حکومەتەکەیدا لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانی راوەستێت (بێئەوەی دەستلەکارکێشانەوە پێشکەشبکات). گۆشەگیرییەکە شەش رۆژ بەردەوامبوو، تاوەکوو لە ١٤ی ئایار سەردانێکی کتوپڕی بۆ سوریا ئەنجام دا بە مەبەستی بینینی حافز ئەسەد و ئەویش بە دوو سەرۆکایەتیەکەی دیکە کرد سەبارەت بە گرفتەکان. (٤٤) دوای ئەوە ئەریری درێژەی بە کارەکانی دایەوە وەکوو سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران.

ئه‌و رسته‌یه‌ وازح نییه‌ ، مه‌به‌ست چییه‌ ؟ ئه‌وه‌ی ره‌نگكراوه‌ له‌تێكسته‌كه‌.

لە یەکی کانوونی یەکەمی ١٩٩٤ پاش مشتومڕێکی توند لەناو ئەنجوومەنی وەزیران، حەریری لە کۆبوونەەوەکە هاتە دەرەوە و بە زارەککی دەستلەکارکێشانەوەی راگەیاند لە دژی ئەوانەی وەکوو ئەو وتی “لوبنانیان کردووە بە مێزی قومار” مەبەستی حەریری ئەو فشارانە بوون کە دەخرانە سەری بۆ ئەوەی رێگە بە هۆتێلی سانت جۆرج بدرێ خاوەندارێتی ١٢ هەزار مەتر لە کەناراوەکانی لوبنان لەسەر دەریا بکات. پاش پێنج رۆژ حەریری کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆککۆمار ئەنجامدا و لە دەستلەکارکێشانەوە پەشیمان بووەوە(٤٥).

ئه‌ی حافز ئه‌سه‌د كێشه‌كانی چاره‌سه‌ر نه‌كرد چی واكردئه‌ی حافز ئه‌سه‌د كێشه‌كه‌ی چاره‌ نه‌كرد ؟ چی كرد وا دیسان گێڕایه‌وه‌، گه‌ر چار نه‌بوو، بۆچی دیسان درێژه‌ی به‌كاره‌كانی دا ؟

لە ١٩ی ئایاری ١٩٩٥ حەریری بە فەرمی دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەشی سەرۆک کۆمار کرد و ئەویش پەسەندیکرد.

هۆكار ته‌نها هۆتێله‌كه‌ بوو یان چی تر ، گه‌ر باسی ئه‌و گرفتانه‌ بكه‌ی كه‌ هه‌یبووه‌ باشه‌، چونكه‌ ره‌نگه‌ ته‌نها هۆتێلێك نه‌بێته‌ گرفتی ده‌ست كێشانه‌وه‌ ؟

واتا ماوه‌ی یاسایی ته‌واو نه‌كرد ؟ به‌پێی یاسای لوبنان ته‌مه‌نی كابینه‌ چوار ساڵه‌ یان پێنج ساڵ ، له‌هه‌موو كابینه‌كان ئاماژه‌ به‌ ته‌مه‌نی یاسایی بكه‌.

  • کابینەی پێنجەم

لە ٢٥ی ئایاری ١٩٩٥ دیسان حەریری راسپێردرایەوە بۆ پێکهێنانی حکومەت و تاکو حەوتی نۆڤەمبەری ١٩٩٦ کابینەکەی بەردەوامبوو، لەگەڵ دەستبەکاربوونی خولی نوێی پەرلەمان دەستیلەکارکێشایەوە.

پێكهاته‌ی ئه‌م كابینه‌یه‌ دیسان كێ بوو، چۆن بوو، پۆسته‌كانی لوبنان به‌گشتی چۆن رێككه‌وتنی له‌سه‌ر كرایه‌وه‌، كار به‌ڕێكه‌ربوو، یان چی بوو ؟ ئینقاز رزگاریی نیشتیمانی چی ؟ كێشه‌ی چی بوو دیسان ؟

  • کابینەی شەشەم

دیسان رەفیق حەریری لە حەوتی تشرینی دووەمی ١٩٩٨ دەستبەکاربووەوە، بەڵام لەگەڵ دەستبەکاربوونی ئیمیل لەحود وەکوو سەرۆککۆماری نوێ، حەریری دیسان دەستیلەکارکێشایەوە.

پەیوەندی ئیمیل لەحود و رەفیق حەریری دۆستانە و هاوهەڵوێستانە نەبوو (٤٩) ناکۆکییەکان دەگەڕێنەوە بۆ سەرەدای ١٩٩٠ کان ئەوکاتەی ئیمیل لەحود فەرماندەی سوپا و رەفیق حەریری سەرۆکی حکومەت بوو. حەریری زۆر هەوڵیدا لەحود نەبێتە سەرۆککۆمار (٥٠) دەگوترێ لەحود زوتر هەوڵی بوونە سەرۆکی دا، بەڵام حەریری هەر دوای دەخست، بەڵام لە کۆتاییدا نەیتوانی ریی پێبگرێ و بووە سەۆک کۆمار. حەریری گوتوویەتی؛ ئەگەر سەرکردەی سەربازی حوکمی لوبنان بکەن، وێرانی دەکەن (٥١) ئیمیل لەحود بژاردەی بەشار ئەسەد بوو بۆ سەرۆکایەتی لوبنان. دەگوترێ کاتی خۆی حافز ئەسەد رەفیق حەریری کردە سەرۆکوەزیران تاوەکو لوبنانی پێ بونیاتبنێتەوە، پاشتریش بەشار ئەسەد ئیمیل لەحودی کدە سەرۆککۆمار، بۆ ئەوەی حوکمی لوبنانی پێبکات (٥١). واتە دەستلەکارکێشانەوەکەی حەریری لەم خولەدا پەیوەندی بە هاتنەسەرکاری ئیمیل لەحود هەبوو.

سه‌رۆك كۆمار ده‌بوو كه‌ی ده‌ست به‌كاربێت وا ره‌فیق حه‌ریری دوای خست، دواتر كه‌ی ده‌ست به‌كاربوو ؟

دەستکەوتەکانی حەریری

سێ کابینەی ١٩٩٢-١٩٩٨ بە ماوەی وەزاریی یەکەمی حەریری دادەنرێ.

لەم خولە وەزارییەی یەکەمی خۆیدا، حەریری هەم بلیۆنێرێکی ناسراو بوو بەڵێنی ژیاندنەوەی ئابووری لوبنانی دابوو، هەم پەیوەندی لەگەڵ هەموو لایەنەکان باشکرد، بە سووریاشەوە و بڕیاری قەرزی نێوەدەوڵەتیشی دابوو بۆ بوژاندنەوەی لوبنان. ئەوە بوو چەند رۆژ پاش دەستبەکاربوونی حەریری، نرخی دراوی لوبنانی بە راددەی ١٥% بەرزبووەوە، هەروەها لە ماوەی ئەم کابینانەدا ئابووری لوبنان بە راددەی ٨% گەشەیکرد، رێژەی هەڵاوسان لە ١٣١% کەمیکرد بۆ ٢٩% و بە گشتی لیرەی لوبنانی سەقامگیرییەکی باشی بە خۆوە بینی. (٤٦)

دەبێ بڵێین حەریری بەر لە گەیشتنی بە پۆستی سەرۆکوەزیران، وەبەرهێنانی گەورەی سیاسی و جەماوەری لە وڵاتەکەیدا کردبوو.

ئەو دەیزانی هەژموونی سووریا لە لوبناندا نکوڵی لێناکرێ و چارەسەرەکان دەبێ بە سوریادا تێپەڕببن بۆ لوبنان. ئەوەبوو لە هەشتاکانی سەدەی رابردووەوە دەستی بە بەدەستهێنانی متممانەی سووریاکرد لە رێگەی دەستپێشخەری جۆراوجۆری سیاسی کە سەنگی دەدایە رۆڵی سووریا لە لوبنان. لە سعودیەش متمانەیەکلی ئەوتۆی هەبوو، کە لە هەشتاککاندا وەکو نێردەی تایبەتی شا فەهد پەسەندکرابوو لە لوبنان(٤٦)

چۆن رۆڵی به‌ هه‌بوونی سوریا ده‌دا له‌لوبنان ؟ ، نێرده‌ی شا فه‌هد چۆن ؟ ئه‌م دووه‌ روون بكه‌وه‌.

پاش ئەوەی ئەزموونی مانەوەی لە سعودیە لە شەستەکانی سەدەی روبردووەوە کردیە یەکێک لە سەد پیاو هەرە دەوڵەمەندەکەی جیهان، جۆرەها پرۆژە و کاری بازرگانی و خێرخوازی گواستەوە بۆ لوبنان. وەکوو دروستکردنی تۆڕێکی فراوانی کۆمپانیا و بانک و کۆمپانیای بیم و پیشەسازی بچووک لە سعودیە و لوبنان، درووستکردنی ئەنستیتۆی خوێندنی بالای ئیسلامیی لە لوبنان ، بونیاتنانی نەخۆشخانە و خوێندنگا و نێوەندی وەرزشی و زانکۆی جۆراوجۆر لە لوبنان (٤٦) و ، لە ئەستۆگرتنی تێچووی خوێندنی زانکۆیی 30 هەزار خوێندکاری لوبنانی لە ناوخۆ و دەرەوەی لوبنان و لە هەموو پێکهاتەکانی وڵات (٤٧)

هەر لە هەشتاکاندا بە دەستپێسخەری جۆراوجۆر لایەنە جیاوازەکانی لوبنانی بۆ گفتوگۆ و دانوستاندن کۆدەکردەوە (٤٦).

بۆیە بۆ بونە سەرۆوەزیران، پشتیوانییەکی گەورەی جەماوەری و ئیقلیمی و نێودەوڵەتی هەبوو.

کەموکورتی و شکستەکانی حەریری

گرفتێکی گەورەی حەریری ئەوەبوو نەیتوانی کۆدەنگی و سازانێکی بەهێز لەسەر کارنامەی حکومەت لەناو کابینەکەیدا دروستبکات، ئەوە بوو چەندجار هەڕەشەی دەستلەکارکێسانەوەی کرد، پاشان گۆشەگیری، پاشان دەستلەکارکێشانەوەی بەهۆی ناکۆکی لەگەڵ سەرۆ کۆمار.

لەڕووی ئابووریشەوە، ئەو هەموو قەرزەی کردی بۆ بویاتنانێکی خێرا، لوبنانی کرد بە ژێر باری قەرزێکی زۆری نێودەوڵەتییەوە، کورتهێنانی زۆری لە بودجەی وڵات دروستکرد، سوو زیادیکرد و گەشەت ئابووری بەرەو پاشەکشە هاتەوە (٥٥)

كابینه‌كانی دوای ئه‌و تا ئه‌م كابینه‌یه‌ی ئێستا چونكه‌ كاری كوردستانمان تا كۆتایی ئه‌م كابینه‌ی ئێستا ده‌بێت.

ماوه‌ی كابینه‌كان گرنگه‌ دیاری بكرێت له‌هه‌موویدا كه‌ بۆ ماوه‌ی چه‌ند شه‌رعیه‌تیان پێ دراوه‌، تا كه‌ ئاماژه‌مان پێكرد نه‌یانتوانیوه‌ ماوه‌ی خۆیان ته‌واو بكه‌ن، به‌ڵگه‌كه‌یمان دابێت به‌ده‌سته‌وه‌.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com