سەرۆکایەتی هەرێم هۆشداری دەدات : هه‌موو بژارده‌كان كراوه‌یه ئۆ‌باڵی هه‌ر ئه‌گه‌رێك ده‌خه‌ینه ئه‌ستۆی ده‌وڵه‌تی یاسا و سه‌رۆكه‌كه‌ی
نوچەنێت . Krp
راگەیەنراوێک لە سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستانەوە
له ره‌فتارێكی زه‌قدا پرۆژه یاسای بودجه‌ی عێراقی فیدراڵ له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی یاسا به سه‌ركردایه‌تی مالكی تێپه‌ڕێنرا و به داخه‌وه هاوپه‌یمانیی نیشتمانییش به‌هه‌مان ئاراسته‌دا هه‌نگاوی نا، كه ره‌فتارێكی له‌م چه‌شنه له لایه‌نه‌كانی نێو ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه چاوه‌ڕوان نه‌كراو بوو، ئه‌مه‌ش یه‌كڕیزیی نیشتمانیی عێراقی ناچار به دابه‌شبوون كرد و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و سه‌ركردایه‌تیكردنی ده‌وڵه‌ت زۆر به ئاشكرا تاكڕه‌ویی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا، كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی ته‌نانه‌ت ره‌چاوی دید و پێگه‌ی پێكهاته‌یه‌كی سه‌ره‌كییش نه‌كرێ، كه وا پێویستی ده‌كرد وه‌ك هاوبه‌شێكی دامه‌زرێنه‌ری پرۆسه‌ی سیاسی و سه‌رله‌نوێ بنیاتنانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت و نه‌ته‌وه‌یه‌كی سه‌ره‌كی وبڕیارده‌ر له ده‌ستنیشانكردنی ئاراسته‌ی وڵات وه‌ك له دیباجه‌ی ده‌ستووردا هاتووه حیساب بۆ رۆڵ و پێگه‌ی بكرێ؛ هه‌ڵبه‌ت ئیراده‌ی هێزه هاوبه‌شه‌كانی دیكه‌ش ره‌زامه‌ندییان له‌مه‌ڕ پرسه‌كه فه‌رامۆشكرا و بوونیان له‌به‌رچاو نه‌گیرا.
وه‌رگرتنی ئه‌م بڕیاره به شێوه‌یه‌كی تاكڕه‌وانه و پشت به‌ستن به ده‌نگدان به گوێره‌ی ژماره، پێشێلكردنێكی قبووڵنه‌كراوی دژ به هه‌موو ئه‌و بنه‌مایانه‌یه پرۆسه‌ی سیاسی له‌سه‌ری وه‌گه‌ڕخرا، هاوكات دژ به‌و رێسایه‌یه ده‌ستووری له‌سه‌ر داڕێژرا و پێچه‌وانه‌ی پێكه‌وه‌سازانه‌كان و گشت رێككه‌وتنه‌كان و چه‌مكی پێكه‌وه‌سازانی نیشتمانییشه.
په‌سه‌ندكردنی بودجه خۆی له‌خۆیدا جه‌وهه‌ری پێشێلكردنه‌كه نیه كه زۆر ئاست و بوار ده‌گرێته‌وه، به‌ڵكو ده‌ربڕی زۆر له ئادگار و ده‌ركه‌وته‌ی دژ به سیسته‌می دیموكراتی و زه‌وتكردنی ئیراده‌ی نیشتمانییه كه سازان له نێوانیاندا كرا بۆ ده‌ربازبوون له پاشماوه‌ی سیسته‌مه دیكتاتۆریه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كان و هێنانه‌ئارای عێراقێكی دیموكراتی فیدراڵ له‌سه‌ر بنه‌مای شه‌راكه‌ت و پێكه‌وه‌سازان و هاوسه‌نگیی له چوارچێوه‌ی رێزگرتنی ده‌ستوور.
ده‌وڵه‌تی یاسا و سه‌رۆكه‌كه‌ی زیاده‌ڕۆیی زۆریان كرد له خۆدزینه‌وه له گشت ئه‌و پابه‌ندبوونانه‌ی گه‌ره‌نتین بۆ به‌رده‌وامیدان به ته‌واوكردنی پرۆسه‌ی بنیاتنانی دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌تی دیموكراتی و پاكتاوكردنی ئه‌و ده‌ركه‌وته مه‌ترسیدارانه‌ی پێیه‌وه دیاربوو، به تایبه‌تییش له‌سه‌رده‌می ویلایه‌تی دووه‌می حكوومه‌ته‌كه‌ی مالكی كه تاكڕه‌ویی و خۆسه‌پاندن و په‌راوێزخستن تێیدا ره‌نگی دایه‌وه و زیاده‌ڕۆیی لێ به‌دی كرا له رووی وه‌رگرتنی رێوشوێن و رێكاری ناده‌ستووریانه له گشت بواره‌كاندا، هه‌ڵبه‌ت ئه‌ویش به ته‌سكردنه‌وه‌ی مه‌ودای ئازادییه دیموكراتییه‌كان و گرتنه‌به‌ری ره‌فتاری توندوتیژی پۆلیسیانه له به‌رامبه‌ر ناڕه‌زایی و داواكارییه‌كانی جه‌ماوه‌ر و به‌كارهێنانی سوپا له ململانێ سیاسییه‌كان و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر و داواكانیان بۆ دابینكردنی خزمه‌تگوزاری و ئه‌نجامدانی چاكسازیی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی. هه‌ر به‌م ئاراسته‌یه‌شدا، سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تی یاسا بره‌و به به‌رهه‌مهێنان و وه‌به‌رهێنانی قه‌یرانه‌كان و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی شڵه‌ژاندن و ئاڵۆزكاریی ده‌دات، به‌رده‌وامه له‌سه‌ر ته‌نگه‌تاوكردنی هاوبه‌شانی نێو پرۆسه‌ی سیاسی و داتاشینی پاساوی بێ بنه‌ما به مه‌به‌ستی رێگرییكردن له‌هه‌ر هه‌وڵێك بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌ر قه‌یرانێكی له‌پڕ. ئه‌م دیارده‌یه‌ش نیازگه‌لێكی شاراوه به‌دیارده‌خات كه به ئاشكرایی ئاماژه بۆ دۆخی وڵات ده‌كات كه له دووڕیانێكدایه و دوور نیه یه‌كێتییه‌كه‌ی تووشی پارچه‌بوون بكات و هه‌وڵی هێزه‌كانی له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵوه‌شێنێ و ئیتر له توانایاندا نه‌مێنێ ده‌ستكه‌وته‌كانی یه‌كڕیزیی خۆیان بپارێزن.
ئه‌و بژارده‌یه كه له چه‌ندین بۆنه‌دا به ئاشكرایی خرایه‌ڕوو، ده‌ربڕی ئه‌و خواسته نابه‌جێیه‌یه بۆ هه‌ڵكوتانه‌سه‌ر سیسته‌می دیموكراتی و كۆڵه‌كه و بنه‌ماكانی و به‌زۆر خۆداسه‌پاندن و گرتنه‌به‌ری شێوازێك له تاكڕه‌ویی كه داته‌پین و داڕمان و له‌به‌ریه‌كهه‌ڵوه‌شانی زیاتر به‌دوای خۆیدا بێنێ.
هێزه كوردستانییه‌كان كه هه‌میشه فاكته‌ری یه‌كخستن و پێكه‌وه‌سازان بوون، له هه‌موو ساته ناهه‌مواره‌كان ئاماده بوون رووبه‌ڕووی ئه‌و مه‌ترسییانه ببنه‌وه كه هه‌ڕه‌شه بوون بۆ سه‌ر عێراق، به‌ر له دوو مانگیش هه‌مان شتیان كرد كه نامه‌یه‌كیان ئاراسته‌ی هاوپه‌یمانیی نیشتمانیی و لایه‌نه‌كانی نێو ئه‌و هاوپه‌یمانییه كرد، نامه‌كه چه‌ند دید و بۆچوونێكی له‌خۆ گرتبوو بۆ ته‌ندروستبوون و چاكبوونه‌وه‌ی ژیانی سیاسی و رێگانه‌دان به هه‌ڵوه‌شان و ترازانی بنچینه‌كانی پرۆسه‌ی دیموكراتی، دید و بۆچوونه‌كانیش ته‌نیا و ته‌نیا ده‌ربڕ و به‌رجه‌سته‌كردنی خواستگه‌لێكی عێراقیانه بوون و له سۆنگه‌ی ده‌ستوور و پێكه‌وه‌سازانی نیشتمانیی و رێككه‌وتنه مۆركراوه‌كان هه‌ڵقوڵابوون. به‌ڵام به‌داخه‌وه؛ نامه‌كه ئه‌و بایه‌خ و گرنگییه پێویسته‌ی پێ نه‌درا.
ئێمه له‌وكاته‌ی كه هه‌ست به مه‌ترسیی دۆخه‌كه و لێكه‌وته‌كان و ئه‌گه‌ره چاوه‌ڕوانكراوه‌كان ده‌كه‌ین، كه بوونه‌ته هۆی غه‌ڕابوون بۆ به‌رده‌وامیدان به ره‌وتی تاكڕه‌ویی له‌سه‌ر بنه‌مای زۆرینه و كه‌مینه، هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه‌شیان به گرتنه‌به‌ری ئامرازگه‌لێكی به‌ده‌ر له بنه‌ما دیموكراتییه‌كان و دژ به ده‌ستوور؛ عێراق بۆ نێو ته‌ڵه‌زگه‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تایه‌فه‌گه‌ریی په‌لكێش ده‌كات، بۆیه به ئه‌رك و لێپرسراوێتی مێژوویی خۆمانی ده‌زانین روو له سه‌رجه‌م ئه‌و هێزه نیشتمانیانه بكه‌ین كه په‌رۆشی پاراستنی سیسته‌م و رێبازی دیموكراتی و رێگریكردنن له داته‌پین و داڕمان، و به تایبه‌تیش روو له هێزه‌كانی نێو هاوپه‌یمانیی نیشتمانیی ده‌كه‌ین كه هه‌ڵوێستێكی راسته‌وخۆی روون و راشكاوانه دژ به‌و سیاسه‌ته بنوێنێ كه ده‌یه‌وێ هه‌موو ده‌ستكه‌وته‌كان له‌بار ببات و كۆتایی به شه‌راكه‌ت و پێكه‌وه‌سازانی نیشتمانیی بێنێ و هه‌ڵكوتێته سه‌ر پرۆسه‌ی سیاسی و دیموكراتی له وڵات‌دا.
له‌م سۆنگه‌یه‌وه؛ رایده‌گه‌یه‌نین كه بانگهێشتی نوێنه‌رانی هێزه كوردستانییه‌كانمان له حكوومه‌تی فیدراڵ و سه‌ركرده‌كانی فراكسیۆنه كوردستانیه‌كانی نێو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانمان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی وتووێژ و راوێژ له‌باره‌ی گرتنه‌به‌ری هه‌ڵوێستێكی گونجاو بكه‌ین هاوتای خواسته‌كانمان بێ و هاوكات كار له‌و پێناوه‌دا بكه‌ین رێگا به ره‌وتی خۆسه‌پاندن و بنجداكوتانی سیاسه‌تی تاكڕه‌ویی و په‌راوێزخستن نه‌ده‌ین. هه‌ر له‌و چوارچێوه و ئاراسته‌یه‌دا راوێژ و راگۆڕینه‌وه‌ی فراوان له‌گه‌ڵ تێكڕای هێز و لایه‌ن و پێكهاته‌كانیشدا بكه‌ین بۆ گه‌ڵاڵه‌كردنی هه‌ڵوێست و گه‌یشتن به‌و بژارده‌یه‌ی عێراقی دیموكراتی بپارێزێ و كۆتایی به دۆخی تاكڕه‌ویی و سه‌ركێشی بێنێ.
ئێمه له‌و كاته‌ی به ناچاری ئه‌م هه‌ڵوێسته ده‌گرینه‌به‌ر كه هه‌موو بژارده‌كانی له‌به‌رده‌مدا كراوه‌یه، ئه‌وباڵی هه‌ر ئه‌گه‌رێك ده‌خه‌ینه ئه‌ستۆی ده‌وڵه‌تی یاسا و سه‌رۆكه‌كه‌ی (مالكی) و هاوكارانیان و له به‌رامبه‌ر هه‌ر پێشهات و هه‌ڵوێستێك ئه‌وان به به‌رپرس ده‌زانین.
9/3/2013