کوردێک دەبێتە سەفیری عێراق لەسوید

0


sssکوردێک دەبێتە سەفیری عێراق لەسوید

ئاکام عەلی . نوچەنێت

لە میانی گۆڕانکاریەکانی وەزارەتی دەرەوەی عێراق  لەسەفارەتەکانی ئەوڵاتە، بەکر فەتاح پێشمەرگەی دێرینی یەکێتی، و برای عومەر فەتاح ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی وەک سەفیری نوێی عێراق لە وڵاتی سوید دەستبەکار دەبێت، ئەوەش لەکاتێکدایە کە بەپێی رێککەوتنی ستراتیژی لە دامەزراندنی کابینەی شەشەمەوە نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لەسوید بەدەست یەکێتی یەو تا ئێستا نەیتوانیوە چالاک بێت.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق گۆڕانکاری لە جێگای سەفیرەکانی دەکات لە دەرەوەی وڵاتەکەی، بەپێی ئەو گۆڕانکاریانەش هەر سەفیرەو لە سەفارەتەکۆنەکەی دەگوازرێتەوە وڵاتێکی نوێ بۆ بەڕێوەبردنی کارەکانی.

بەپێی زانیارییەکانی نوچەنێت، 33 سەفیری عێراق ئاڵوگۆڕ بە سەفارەتەکانیان دەکرێت.

لەو ناو ئەو سەفیرانەی عێراق کە دەگوازرێنەوە سەفارەتی نوێ، بەکر فەتاح ، لە سەفارەتی عێراقەوە لە وڵاتی بەڕازیل، دەگوازرێتەوە بۆ وڵاتی سوید و لە سەفارەتی عێراق لەو وڵاتە وەک سەفیری عێراق دەستبەکار دەبێت.

گواستنەوەی بەکر فەتاح بۆ وڵاتی سوید، لەکاتێکدایە کە لەدامەزراندنی کابینەی شەشەمەوە تا ئێستا نوێنەرایەتی حکومەتی کوردستان لەسوید بەدەست یەکێتی یە و تا ئەمرۆش ئەو نوێنەرایەتیە نەیتوانیوە چالاک بێت، لەسەرەتای وەرگرتنی نوێنەرایەتی حکومەتی کوردستان لەوڵاتی سوید، لەناو ریزەکانی یەکێتیدا ململانێ بۆ پڕکردنەوەی ئەو پۆستە سەریهەڵدا، تا ماوەی دوو ساڵ بەهۆی کێشەکانی یەکێتی یەوە، حکومەتی کوردستان لە وڵاتی سوید بێ نوێنەرایەتی بوو، لەدوای ئەو دوو ساڵەش هەر بەهۆی کێشەکانی یەکێتی، ئەو حزبە نەیتوانی لەناو کادرەکانیدا لەوڵاتی سوید کەسێک دیاری بکات بۆ نوێنەرایەتی حکومەت و ناچار کادرێکی خۆی لە دەرەوەی سوید بۆ ئەو جێگەیە گواستەوە، نزیک بەدوو ساڵیش بەسەر دیاریکردنی نوێنەری حکومەتی کوردستان لەو وڵاتە گوزەر دەکات، تا ئێستاش نوێنەرایەتی حکومەتی کوردستان لەسوید ناچالاکە.

لەگەڵ ئەوەشدا بەپێی زانیاریەکانی نوچەنێت، رێکخستنەکانی یەکێتی لەسوید لەناو کێشەو ململانێی گەورەدان، بۆیە وەک سەرچاوەیەکی نزیک لەکۆمیتەی سویدی یەکێتی، بەنوچەنێتی راگەیاند، گومان دەکرێت گواستنەوەی بەکر فەتاح بۆ وڵاتی سوید، لەسەر داخوازی خۆی و سەرکردایەتی یەکێتی بوبێت، کە لەناو ئەو گۆڕانکاریانەی لە جێگای کاری سەفیرەکانی عێراقدا دەکرێت، ئەو سەفیرەی یەکێتی بگوازرێتەوە وڵاتی سوید، تا سود لە پۆست و تواناو ئەزمونەکانی ببینین بۆ چارەکردنی گرفتەکانی یەکێتی لەو وڵاتە کە تادێ گەورەتر دەبن.

بەپێی زانیارییەکانی نوچەنێت، بەکر فەتاح لەسالی 1957 لەسلێمانی یەکێتی بووە، ساڵی 1978 لە زانکۆی سلێمانی بڕوانامەی بەکالیۆرۆس وەردەگرێت، لە ساڵی 1989 تا ساڵی 1992 نوێنەری یەکێتی بووە، لە ساڵی 1993 ئەفسەری پەیوەندی نێوان یەکێتی و هێزەکانی هاوپەیمانان بووە، لەساڵی 1994 تا ساڵی 1998 نوێنەری یەکێتی بووە لە ئیسپانیا، لە ساڵی 2009 ەوە وەکو بەپلەی سەفیر لە وەزارەتی دەرەوەی عێراق کار دەکات.

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com