” جارێکی تر کوردستان کیمیاباران دەکرێت “

0

ARAM” جارێکی تر کوردستان کیمیاباران دەکرێت “

نوچەنێت

ئەندامێکی پەڕلەمانی کوردستان رەخنە لەوەزارەتی تەندروستی دەگرێت، بۆ کۆنترۆڵنەکردنی هێنانی دەرمانی ماوە بەسەرچوو،و کە ئەو “بە کیمیارانێکی تری خەڵکی کوردستان” ناوی دەبات.

ئارام قادر ئەندامی پەڕلەمانی کوردستان، لە فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی، لە لێدوانێکدا بۆ نوچەنێت ئاماژە بەوەدەکات هێنانی دەرمانی ماوە بەسەرچوو بۆ کوردستان کارەسات بۆ کوردستان دروست دەکات، رەخنەی لەوە دەگرێت کە” کارەساتەکان دەکرینە چالاکى” و دەڵێت” له‌کەناڵەکانى راگەیاندنەوە و لەلایه‌ن وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستییه‌وه‌ راگەینرا کە ساڵی‌ رابردوو 725 تۆن، ده‌رمانی‌ ماوه‌به‌سه‌رچوو ده‌ستی‌ به‌سه‌ردا گیراوه‌ و 18 كۆگای‌ ده‌رمانیش داخراون، له‌و رێژه‌یه‌ش 150 تۆن له‌ هه‌ولێر و 125 تۆن له‌ سلێمانی و 400 تۆن له‌ چه‌مچه‌ماڵ و 50 تۆن له‌ دهۆك. وە 18 كۆگای‌ ده‌رمان كه‌ 13 یان له‌ هه‌ولێر و سێیان له‌ سلێمانی‌ و دوویان له‌ دهۆك بوون داخراون”.

ئەو ئەندامەی پەڕلەمان دەشڵێت”ئەوەى لەلاى هەمووهاوڵاتیەک بوەتە پرسیار ئەم هەمووتەن دەرمانە چۆن هاتە ناوکوردستان؟!! کى دەیهێنێت؟!! دەست خۆشى لەوەى کەگیراوە، ئەى ئەبێ ئەوەى کەدەستى بەسەردانەگیرابیت چەند بێت؟!! ئایا ئەمە هۆکارى سەرەکى نەبووە بۆبلاوبونەوەى نەخۆشیە کوشندەکانى وەک شیرپەنجە لەکوردستان؟”.

قادر هۆشداری لە لێدوانەکەیدا بۆ نوچەنێت هۆشداری دەدات کە”دەرمانى ماوە بەسەرچوو کیمابارانێکى ترى خەلکى کوردستانە! دەست گرتن بەسەردەرمانى بەسەرچوو وە داخستنى کۆگاکانى دەرمان کۆتاى بەم کیشە ناهنێت، چونکە ئەم دیاردەیە چەند ئەلقەیەکە و پەیوەستە بەیکەوە وەک هینانى دەرمان لەسنورەکانەوە، ئەوکۆمپانیایانەى لەدەرەوەى هەرێم ئەوکارانەدەکەن، کۆنترۆلکردنى سنورەکان”.

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com