“سەرۆکی کوردستان بۆ کڕینی چەک سەردانی روسیای نەکردووە”

0

sarokسەرۆکی کوردستان بۆ کڕینی چەک سەردانی روسیای نەکردووە

نوچەنێت

سەرۆکایەتی کوردستان لە رونکردنەوەیەکدا رەتیدەکاتەوە، کە سەرۆکی کوردستان بۆ مەبەستی کڕینی چەک سەردانی روسیای کردبێت، راشیدەگەیەنێت کە سەرۆکی کوردستان پێشوازی لەبڕیاری روسیا دەکات ئەگەر چەک بەهەرکوردستان بفرۆشێت.

لە روکردنەوەیەکدا د. ئومێد سەباح وتەبێژی فەرمی سەرۆکایەتی کوردستان، رایدەگەیەنێت”هەندێ لە ڕاگەیاندنەکان هەواڵێکیان بڵاو کردۆتەوە گوایە سەردانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ ڕووسیا بۆ کڕینی چەک بووە. ئەم هەواڵە هیچ بنەمایەکی ڕاستیی تێدا نییە، چوونکە سەردانی سەرۆک بارزانی بۆ رووسیا لەسەر بانگهێشتنێکی فەرمی بووە بۆ بەرەوپێش بردنی پەیوەندییە سیاسیی و ئابوورییەکانی نێوان ڕووسیا و هەرێمی کوردستان و باس کردنی ڕەوشی عێراق و ناوچەکە بەگشتی”

د. ئومێد ئەوەشی وتووە کە”بابەتی کڕینی چەک لە ڕووسیا لە لایەن هەرێمی کوردستانەوە نە لە ئەجێندای سەردانەکەدا بووە و لە هێج دانیشتنێکی فەرمیشدا باس نەکراوە. ئەوەی کە لە ڕاگەیاندنەکاندا ورووژێندراوە تەنیا وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسێک بووە کە لە سەرۆک بارزانی پرسیوە ئایا ئێوە چەک لە ڕووسیا دەکڕن، سەرۆک بارزانی لە وەڵامدا پرسیاری کردووە ئایا ڕووسیا چەک بە هەرێمی کوردستان دەفرۆشێت؟ ئەگەر وەڵامی ڕووسیا بەڵێ بێت هەرێمی کوردستان پێشوازیی لێ دەکات”.

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com