ئایا قەیرانە ناوخۆییەكانی یەكێتی دەستیان بە ھاتنەوە دەرەوە كردوە؟

0

یەکێتیئایا دەكرێ بوترێ قەیرانە ناوخۆییەكانی یەكێتی دەستیان بە ھاتنەوە دەرەوە كردوە؟
خالید رەنجدەر
لە دوای نەخۆشی ئەمجارەی مام جەلالەوە ئەندامانی سەركردایەتی یەكێتی و كەسایەتییە دەركەوتوەكانی باسیان لە یەكڕیزی ناو یەكێتی دەكرد، دەیانویست ئەوە كە بە خەڵك بڵێن كە دوركەوتنەوەی مام جەلام یان نەمانی كارتێكردنی نێگەتیڤ لەسەر یەكێتی دروست ناكات.
بە بۆچونی من ئەندامانی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرەتاوە ترسیان لە پارتی دیموكراتی كوردستان ھەبو كە كار بۆ لاوازكردنیان بكات، بەڵام دواییتر مەترسیان لە بزوتنەوەی گۆڕان و خودی نەوشیروان مستەفا پەیدا كرد و ھەوڵیاندا كە بارودۆخەكە لە گەڵ ئەودا ھێوڕ بكەنەوە.
جەختكردنەوەی ئەندامانی یەكێتی لەسەر یەكڕیزی و بەردەوامی یەكیەتی لە یەكیەتیدا ھێندەی پێ نەچو و سەرەداوی قەیرانە ناوخۆییەكان لە قوڵی ئەم و ئەوە ھاتنە دەرەوە. چونی نھێنی ھیرۆ خان بۆ بەغداد و دەنگۆی ئەوەی كە دەكرێ لە جێی مام جەلال دابنرێ بۆ سەرۆكایەتی عێراق ھەوڵێكی بنەماڵەیی بو بۆ مسۆگەر كردنی بەردەوامبونی ئەو دەسەڵاتەی مام جەلال لە عێراقدا ھەیەتی. عیماد ئەحمەدیش كە ڕەخنە لە دەستەواژی “برای گەروە” دەگرێ و دەڵێ خوا ئەو كەسە بگرێ كە دایھێنا. ئەوەش مەبەستی لە برا گەورەیی كۆسرەت رەسوڵ بو كە زۆرجار ئەندامانی یەكێتی ئەو دەستەواژەیان دوبارە كردۆتەوە و ھەوڵیان داوە كۆسرەت ڕەسوڵ لە پۆستی “برا گەورە”دا جێگە بكەنەوە.
ھەرچەندە عیماد ئەحمەد ڕونكردنەوەشی دا و لە قسەكەی پەشیمان بوەوە، بەڵام پێ دەچێ قەیرانەكان كپ نەبنەوە. ئەوەتا عەدنان موفتی ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی دەڵێ: ” یه‌كێتی حزبێكی حوكمڕانه‌ له‌ هه‌ولێر و له‌ به‌غدا و خه‌ڵكی چاوه‌ڕوانی زۆری لێی هه‌یه‌، به‌ هۆی‌ خه‌باتی‌ رابردوویه‌وه‌، به‌ڵام به‌هۆی هه‌ندێ هۆكاری بابه‌تیه‌وه‌ یه‌كێتی‌ ئێستا توشی كێشه‌و گرفت بووه “.
ڕۆژنامەی “چاودێر”ی نزیك بە مەلا بەختیاریش بڵاوی كردۆتەوە كە یەكێتی و گۆڕان دەگەڕێنەوە سەر گفتوگۆكانی پێشویان كە جەختیان لەسەر ھێوڕكردنەوەی پەیوەندییەكانی نێوانیان كردۆتەوە. خودی مەلا بەختیاریش دەڵێ: یەكێتی و گۆڕان لە قۆناغێكی گفتوگۆی نوێدان و ئامانجێكی سیاسیش لەبەردەم ئەو قۆناغەدایە.
ئەو پرسیارانەی لێرەدا سەر ھەڵدەدەن: ئایا نەوشیروان مستەفا دەگەڕێتەوە ناو یەكێتی؟ ئایا ئەگەر گەڕایەوە دەتوانێ قەیرانەكان چارەسەر بكات؟ ئایا ھەمو ئەندامانی سەركردایەتی یەكێتی كۆكن لەسەر ئەوەی نەوشیروان لەناو یەكێتیدا ڕۆڵی ڕاوێژكار و بیناكردنەوە یەكێتی ببینێت؟ ئەگەر نەوشیروان نەیتوانی ھیچ شتێك لەو بارەیەوە بكات ئایا قەیرانەكانی یەكێتی ھەروا لە ھەناوی ئەندامەكانیدا دەمێنێتەوە؟

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com