کێ لەپشت روداوەکەیە؟ تورک ؟، دژە تورک ؟، کورد ؟ دژە کورد ؟ دژە ئاپۆ ؟ یان کێ؟

0

کورد

کێ لەپشت روداوەکەیە؟ تورک ؟، دژە تورک ؟، کورد ؟ دژە کورد ؟ دژە ئاپۆ ؟ یان کێ؟
لەبارەی تیرۆرکردنی سێ خانمە کوردەکە، دەبێت کورد هۆشیار بێت

رزگار رەزا چوچانی . سوید
سێ خانمی کورد لە پاریس تیرۆرکراون، کە دەکرێ بڵێین سێ خەباتکاری کوردن، ئەم کارە تیرۆرستیە هێندە هەژێنەرە کە مرۆ ناچار بە پەرچەکردار دەکات، راستە دەبێت کورد لەم هەوڵە دوژمنکارییە بێ دەنگ نەبێت، شەقامەکانی ئەورپاو رۆژئاوا بهەژێنێت، داوای ئاشکراکردنی تیرۆرستان بکات، بەڵام دەبێت هۆشیار بێت و پەلە نەکات لە تاوانبارکردنی لایەنێک.
دەبێت پرسیار بکات، بۆچی ئێستا و لەم کاتەدا پەنا بۆ ئەو کارە تیرۆرستییە ببرێت؟ هەڵبژاردنی ئەم کاتە بۆچی؟ ئەم کاتە لەچیدا بۆ کورد هەستیارە؟
ئێستا کرانەوەیەک بەرووی پرسی کورد لە تورکیا لە ئارادایە، دوای ئەوەی کە بەیاسای بەدی تورکیا دەبوو ئۆجئالان لەدار بدەن وەک هەموو ئەو رابەرانەی تری کورد کە ئەوەیان بەسەر هێنان، بەڵام ئێستا تورکیا گفتوگۆی بردۆتەوە ژووری زیندانەکەی ئۆجئالان، ئەمانە هەنگاوگەلێکن کە لەمێژووی تورکیادا رووینەداوە. ئەمە وێڕای ئەوەی پرسی کورد لە تورکیا هەنگاوی گەورەی ناوە بەرەو پێشەوە، ئەویش وەک بەرهەمی خەباتی ئاشتیخوازانەو مەدەنیان نەوەک دەستکەوتی چەکەکانیان.
لەم نێوانەدا زۆر کەس بەدبینن یان دژ بەو هەنگاوانەن، وەک نەتەوەپەرستەکانی تورک، یان وڵاتانی دژ بە تورکیا، یان رەنگە بەشێک لەخودی کوردیش کە لەژێر کاریگەری وڵاتانی دژ بە تورکیان. یان رەنگە حیوار لەگەڵ ئاپۆ لە زینداندا نەک هەر بۆ نەتەوەپەرستەکانی تورک، بەڵکو بۆ بەشێک لە خودی کوردیش کێشە بێت، کە ناکرێ حیوار ببرێتە زیندان و پرسی کورد لای ئاپۆ بێت.
بۆیە دەبێت لەپەنای گومانەکان لەوەی کە تیرۆرکردنی ئەو سێ کوردە، هەوڵی دوژمنکارییە بۆ کورد، نابێ ئەوەش لەیاد بکەین کە رەنگە هەوڵی لەباربردنی ئەو پرۆسە گەورەو مێژوویە بێت کە لەتورکیاو خەریکە لەسەر دەستی ئۆجئالان لەزیندانەوە بەدیدێت.
لەو نێوانەدا،. خوێندنەوەکان دەبێت فرەلایەن بن، گومانەکان لەسەر هیچ کام لەولایەنانە لا نەدرێت و هێز و دەنگ و خەڵک و شەقامی کورد، داوای ئاشکراکردنی ئەوانی پشت ئەو رووداوە بەرز بکەنەوە، نەهێڵن بە دەردی تیرۆرکردنی کادرەکەی پارتی لێ بکرێت لەهەمان وڵات، کە زەمەنێکە تێپەڕییوەو کەسیش تا ئێستا دیاری نەکراوە وەک تاوانبار. دەبێت کورد هۆشیارانە مامەڵە بکات بێ دەنگ نەبێت، پەرچەکردار بەئاراستەیەکی هەڵەیدا نەبات تەسەروع نەکات لە دیاریکردنی تاوانبارو لایەنی ئەنجامدەر، لەیادی بێت کە رەنگە هەوڵێکی لێدان بێت لەو پرۆسە گەورەی کرانەوە کە لە تورکیا بە ئاراستەی پرسی کورد روویداوە.
..

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com